ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٢٦. بیستم ئاغەسوورە مەدحی واشەگێڕی کردووە
بیستم ئاغەسوورە مەدحی واشەگێڕی کردووە
---- دەژنەوێ ---- یا مردووە
ئاڵەزاقە و جوڕڕە بۆ کۆللارە پشتە و سنگ بچووک
لاق درێژە چنگ مریشکە و کەم فڕە، چاومردووە
هەر لە عەمدەن خۆی لە داو داوە کە سەییاد بیگرێ
چونکە تۆڕە، مورغی باغە، خۆی لەوان گوم کردووە
گاڵتەی مورغانی کێوە، هەر کە فیکەی لێ دەکەی
ئێستە لەو ترسە لەسەر دەستکێشە خۆی مات کردووە
گەر بچێتە مێرگەوە قازڵاخ بە جوڕ تووڕەی دەکا
بۆ جێگاگۆڕکێ لە سەحرا هەر بە شەو ڕابوردووە
سینفی مورغیش گەر وەکوو ئینسان جودا بێ میللەتی
ئاشیانەی گەر لە خانەی ڕۆستەمە جینسی جووە
مێخەکە وەک پارچەبەند بۆ هەر دوو پێ ئامادەیە
بۆ کونی لووتی خەفەقان خۆی موهەییا کردووە
ڕەنگە هەر کەس چاوی بەم سنگ و سەر و کلکە کەوێ
پێی بڵێ: لەعنەت لە بابی ئەو کەسەی تۆی گرتووە
ئەحمەدی کاکم دەڵێ: قالە وەرە، وا واشەکەت
باقڵی من هێلکە دەکا و وەک مریشک پس کەوتووە
واشەخێو و واشە وا کاکم بەم دەڕڕاکییە
بعد از ین دایم بەبێ هیچ لەو تەلانە قووقووە
لە شیعری سالم ناچێ

پەراوێز edit