ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٢٨. بە هەر موویێ لە ڕوو زوڵفت بەداوە
بە هەر موویێ لە ڕوو زوڵفت بەداوە
گوزاری مورغی دڵ ئەسڵەن نەماوە
لە ڕەعدی گریە ئەشکم بوو بە سەیلابی
لە کولبەی دیدە مەردوم غەرقی ئاوە
گوزاری غەم بەسەر مندایە هەر سوو
دەری شادی بە ڕووما داخراوە
لە بەدبەختی منا کولبەی هەتیویم
بە زستان سێبەر و هاوین هەتاوە
گوڵی ڕووت عەکسی وا داوە لە دیدەم
هەموو قەترەی سروشکم وەک گوڵاوە
هەتا دەمرم لە سەودای زوڵفی تۆ دام
ئەگەرچی سەربەسەر فیکرێکی خاوە
ڕەقیب دەستی ڕەفیقیی نایە دەستم
حەقیقەت پەنجەیی سالم گڵاوە

پەراوێز edit