ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٠٥. بە خودایێ کە ڕۆژ و شەو دێنێ
بە خودایێ کە ڕۆژ و شەو دێنێ
دڵی من هەر ویسالی ئەو دێنێ
بە هەوای مەزرەعەم درەوکەری چەرخ
داسی بوڕڕا لە ماهی نەو دێنێ
ڕامی بۆسەی پیاڵەیی لێوت
سوبحی مەحشەر خوماری نەو دێنێ
فەرەح و غەم بە دەستی گەردوونە
ئەم بە ئاهیستە ئەو بە دەو دێنێ
پەرچەمت کەوتە سەر بەیازی جەبین
ئەووەڵی سوبحە تازە شەو دێنێ
تیفلی دڵ هەرزەگەرد و لایەشعور
ئاسمان ئەسپی لاجڵەو دێنێ
ماتی کردم ڕەفاقەتی زاهید
هەر کوجا هەمنشینە خەو دێنێ
دوڕڕی ئەشکە بیزاعەتی سالم
قەرزی بۆسەت دەکا، گرەو دێنێ

پەراوێز edit