ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٠٦. بە پابۆسی لە قەدتا توڕڕە تا کەی چین بە چین دەڕژێ
بە پابۆسی لە قەدتا توڕڕە تا کەی چین بە چین دەڕژێ
وەکوو بارانی ڕەحمەت هەر لەسەردا بۆ زەمین دەڕژێ
دەمی هیجرت شەوێ گەر بێتە یادم لەززەتی بۆسەت
لە لێوی وشکی بێ ئاوم سەحەرگەه ئەنگەبین دەڕژێ
بە چاکیی چاکی زەخمی دڵ، لە وەسڵا سەهوە ئوممێدم
نەمەک تا وا بەسەر ئەودا لە لێوی شەککەرین دەڕژێ
دەڕێژێ دیدەکەت خوێنی دڵی پڕ میحنەتم ئارێ
پیاڵەی پڕ لە دەستی تورکی مەستا بێ یەقین دەڕژێ
بە میسلی ئەشکی مەجنوون خوێنی موشتاقانی بێ سامان
لە شەمشێری برۆی بێدادی لەیلی مەهجەبین دەڕژێ
لەیەک مسرەع ئەگەر سالم بنووسێ شەرحی هیجرانت
بەسەر مەعنای کەلاما تا حەشر دوڕڕی سەمین دەڕژێ

پەراوێز edit