شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بە خودایێ کە ڕۆژ و شەو دێنێ بە خودایێ کە ڕۆژ و شەو دێنێ دڵی من هەر ویسالی ئەو دێنێ بە هەوای مەزرەعەم درەوکەری چەرخ داسی بوڕڕا لە ماهی نەو دێنێ ڕامی بۆسەی پیاڵەیی لێوت سوبحی مەحشەر خوماری نەو دێنێ فەرەح و غەم بە دەستی گەردوونە ئەم بە ئاهیستە ئەو بە دەو دێنێ پەرچەمت کەوتە سەر بەیازی جەبین ئەووەڵی سوبحە تازە شەو دێنێ تیفلی دڵ هەرزەگەرد و لایەشعور ئاسمان ئەسپی لاجڵەو دێنێ ماتی کردم ڕەفاقەتی زاهید هەر کوجا هەمنشینە خەو دێنێ دوڕڕی ئەشکە بیزاعەتی سالم قەرزی بۆسەت دەکا، گرەو دێنێ ++++++++++++++++++++++