ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
٨١. بەهاری عومری ئەوا گەییە حوزەیران
بەهاری عومری ئەوا گەییە حوزەیران
کە چی وەک کۆدەک ئێستە دەچمە سەیران
دەبێ ڕەم کەم لە شار و ببمە وەحشی
نیە حیلەی ترم بۆ ڕامی جەیران
لە ئاوی تێغی هەر زامێ بوو ئاوا
بڕینی من نەبێ هەر وایە وەیران
بە نەشئەی بۆنی گوڵزاری چ کۆیەک
لە تەنما مورغی ڕۆحم هاتە تەیران؟ !
سولەیمانم هەواڵی مووری پرسیم
لە ناو ئەمسالم ئەز هودهود لە تەیران
بریقەی بەرقی جیلوەی تۆ لە چاوی
نەدا بێ، بۆ چیە ئایینە، حەیران؟ !
لە مەحوی دڵ ئەگەر ون بوو وەکوو گەنج
سۆراغی کەن لە کونجی کۆنە دەیران

پەراوێز edit