ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
٨٢. خوداکەی بەس کە بۆ دنیا
خوداکەی! بەس کە بۆ دنیا ئەمەندە ئایین و ئۆیین
تەماشا کە ئەحیببا ساغ و ئۆیین چی هەموو ڕۆیین
لە مانم دا نەدیوە حاسڵێ غەیری تەوەححوش من
خودا پێ دا و ئەوانەی لەم وحووشستانە زوو ڕۆیین
لە بەرچاوی بتم کەوتووم ئەمن، وەک ئەشکی نەومێدی
هەتا دەچمە فەنا، خاکم بە سەر منم و بە ڕوو ڕۆیین
بڵا نەیشگەمێ، هەر بۆ سەرەفرازی بە سەر نەک پێ
بە ڕێگەی یاردا لابدّ منه دوو بە دوو ڕۆیین
عیبارەت چی هەیە؟ هەر «سیمیا» تەعبیری پێ لێدەم
لە دنیایەک عیبارەت بێ لە مەحزی هاتن و ڕۆیین
برۆ داگرتنت عوششاقی پێ چوونە شەرارەی مەرگ
دەها مەرگ ئینتیزارێکن بە ئەمرێکی برۆ ڕۆیین
لە بەینی نوور و زوڵمەت ئامەشۆ سەر ناگرێ مەحوی
نیگارم بۆیە پێمی وت: لە من هاتن، لە تۆ ڕۆیین

پەراوێز edit