ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
٨٠. ناڵەم لە سینە هەم لە دڵم دەرد
ناڵەم لە سینە، هەم لە دڵم دەرد و غەم حەرام
بێ، بێ تۆ بەزمی عشرەت و عەیش ئەر نەکەم حەرام
ئیعلانە: عاشقانی بە کۆیا نەکەن گوزەر
فەتویی چ مەزهەبێکە: تەوافی حەرەم حەرام!
جۆبارە، لالەزارە، وەرە سەر چەمم، وتی:
ئاشووبە ئەم بەهارە، بووە سەیری چەم حەرام
خوێناوی جەرگ و ناڵەی دڵ گەر عەتا کرا
نۆشینی مەی، سەماعی نەیە و زیر و بەم حەرام
ئەو تەکیە سەببی عیشقی تیا بێ، تیا مەبە
بۆ سوننییە تەوەتتونی موڵکی عەجەم حەرام
گەر ئاگری مەحەببەتی شک بەم لە دۆزەخا،
ئەو دۆزەخە بەهەشتمە، جەننەت دەکەم حەرام
بۆ سەیدی مەحوی، ئەو موژە ئیمایە کا، بەسە
سەحرایی ئولفەتە کە لە نێچیری ڕەم حەرام

پەراوێز edit