شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: بەهاری عومری ئەوا گەییە حوزەیران بەهاری عومری ئەوا گەییە حوزەیران کە چی وەک کۆدەک ئێستە دەچمە سەیران دەبێ ڕەم کەم لە شار و ببمە وەحشی نیە حیلەی ترم بۆ ڕامی جەیران لە ئاوی تێغی هەر زامێ بوو ئاوا بڕینی من نەبێ هەر وایە وەیران بە نەشئەی بۆنی گوڵزاری چ کۆیەک لە تەنما مورغی ڕۆحم هاتە تەیران؟ ! سولەیمانم هەواڵی مووری پرسیم لە ناو ئەمسالم ئەز هودهود لە تەیران بریقەی بەرقی جیلوەی تۆ لە چاوی نەدا بێ، بۆ چیە ئایینە، حەیران؟ ! لە مەحوی دڵ ئەگەر ون بوو وەکوو گەنج سۆراغی کەن لە کونجی کۆنە دەیران ++++++++++++++++++++++