ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر غەزەل
٦٧. لە دوو لا ئەژدیهای زولفی لە گەنجی حوسنی ئاڵاوە
لە دوو لا ئەژدیهای زولفی لە گەنجی حوسنی ئاڵاوە
لە لایەک عاقڵم ئەمما لە ئەو لاوە تەمەع خاوە
لە بۆ مەردوم وەها چاکە کە ماڵی خۆی لە بەر چاو بێ
وەکوو چاوم لە دنیا دا ئەگەر مەحسوولی هەر ئاوە
لە ژووری ئاوی مووسایە، لە خواری ئاگری توورە
عەجایب خەتتی فیرعەونی نە خنکاوە و نە سووتاوە
ئەگەر چاوم لە دوڕباری نە عەینی ما نە ئاساری
لە دینی ناکەوێ چونکە نیشانەی خاڵی هەر ماوە
ئەمێستێ مووری خەتتی ماچ بە وەجهی توحفە گەر بێنێ
ئەگەر لاقی کولەی پێ دا سولەیمان خاتەمی داوە
بە سەر ڕووما دەیێ تابووری ئەشکم بۆ مەدەدکاری
کە دیتم قەلعەیی حوسنت سوپای خەت مەحسەرەی داوە
یەقین مورغی دڵم حاجی لە داوی زولفی دەرناچێ
هەتا ئەم خاڵە موشکینە مەکانی عەنبەری خاوە

پەراوێز edit