ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر غەزەل
٤٠. مەه و میهری بە غارەت دا بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری
مەه و میهری بە غارەت دا بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری
گوڵستانیش بە یەغما چوو لە تەنگیی خونچەیی زاری
لە نەشئەی دیدەیی مەستی هەموو مەیخانە وێرانن
هەموو کەس بەستەزوننارە لە سەودای زولفی تاتاری
ڕەوان پەروانەیی نارە، منیش وەک چاوی بیمارم
زەمانم وەک شەوی تارە، دڵا وەک خونچە خوونخواری
دڵ و جان و ڕەوان و تەن وەکوو ئیمان و دینی من
فیدای ڕوخساری گوڵناری، نیساری زولفی تەڕڕاری
دەخیل ئەی چاوی جادووگەر بفەرموو مەردومان یەکسەر
دەڵێن خەوتوویی بێداری، دەڵێن مەخمووری هوشیاری
شوعاع و شەعشەعەی میهری، ئەشەععە و مەشعەلی بەدری
لە سایەی پەڕتەوی ڕووتە بەقوربان نووری یا ناری
بپرسە حاجی تۆ جارێ لە زولف و پەرچەمی خواری
بڵێ: گەر تاری بۆچ ماری؟ بڵێ: گەر ماری بۆچ تاری؟

پەراوێز edit