لە عەینی لەعلی کانی خەتتی سەبزی بوو بە میوانی
نەنازێ با خدر ئیتر کە مەشهوورە بە حەیوانی
هەتا کوحلی غوباری پێی نەکاتە چاوی خۆی مەردوم
سەوادی خوێندنەوەی نابێ شکستەی خەتتی ڕەیحانی
کە هات و کەوتە حەڵقەی گێژی مریەم ئەو دەمە یەکسەر
ئەرەستۆش وەک فلاتوون توون بە توون چوو، کەوتە حەیرانی
ئەگەر ئەم زولفە موشکینە، وەگەر ئەم لەعلە ڕەنگینە
دەڵێی سەحرای ماچینە، دەڵێی کانی بەدەخشانی
بخوێنە کافییە و شافێ کەماڵی نەشئەیی جامی
سەدی وەک ئیبنوحاجیب سەرفی عومری کرد لە دەربانی
بەجێما نالی وەک ناڵی، بە پاش کەوت کوردی وەک گەردی
کە حاجی غاری دا ئەسپی لە مەیدانی سوخەندانی