کاتی شکارە دڵ بە موحیببەت کە برسییە
من بازم و شکاری وەتەن بێ ڕیا ئەکەم
پارێز ئەکەم بە هیممەتی حەیدەر حقووقی کورد
یا ڕۆحی خۆم و ئالی پەیەمبەر فیدا ئەکەم
گەر مانعی حەقی میللەتی کورد ببن عەرەب
بێ شک نوێژەکانم بە کوردی قەزا ئەکەم
حاجی تەواف ئەکەم گەر تالعیش مەدەد بدا
ئەم قەلبی قەڵبمە بە سەفا و مەروە ساف ئەکەم
نەقشی و سوورەوەردی و چەشتی و قادری
ئەمریان بە فەرزی عەین ئەزانم وەک یەک ئەدا ئەکەم
مەلا عەزیزی موفتی و بابا عەلی بم لە وەرعدا
بۆ ئەو غەزالە دڵفڕێنە لەسەر سەر هەرا ئەکەم
فەرقی بەینی قادری و نەقشی هێندەیە
سۆفی لە ورگی ئەدا منیش زەرگی پیا ئەکەم