شاعیر: حەفید کتێب: شیعرەکانی شێخ مەحموود سەرناو: کاتی شکارە دڵ بە موحیببەت کە برسییە سەبارەت: ١٩١٩ - بۆ مستەفا پاشای یاموڵکی کاتی شکارە دڵ بە موحیببەت کە برسییە من بازم و شکاری وەتەن بێ ڕیا ئەکەم پارێز ئەکەم بە هیممەتی حەیدەر حقووقی کورد یا ڕۆحی خۆم و ئالی پەیەمبەر فیدا ئەکەم گەر مانعی حەقی میللەتی کورد ببن عەرەب بێ شک نوێژەکانم بە کوردی قەزا ئەکەم حاجی تەواف ئەکەم گەر تالعیش مەدەد بدا ئەم قەلبی قەڵبمە بە سەفا و مەروە ساف ئەکەم نەقشی و سوورەوەردی و چەشتی و قادری ئەمریان بە فەرزی عەین ئەزانم وەک یەک ئەدا ئەکەم مەلا عەزیزی موفتی و بابا عەلی بم لە وەرعدا بۆ ئەو غەزالە دڵفڕێنە لەسەر سەر هەرا ئەکەم فەرقی بەینی قادری و نەقشی هێندەیە سۆفی لە ورگی ئەدا منیش زەرگی پیا ئەکەم ++++++++++++++++++++++