ئاڵەکۆک

حەفید add_a_photo
حەفید شێعرەکانی شێخ مەحموود
٨. چی بەسەر هات تاقی کیسرا هەیبەتی سوڵتان ڕەشاد
چی بەسەر هات تاقی کیسرا هەیبەتی سوڵتان ڕەشاد
حوکمی هاروونەڕەشید و تەخت و بەختی کەیقوباد
چەند هەزار ئینسانی ناسک جوملە بوونە خاک و خۆڵ
کوورەیی ئەرزە سەراسەر پڕ لە ئێسقانی عیباد
نەسرەت و ماڵی جیهانیش بێ بەقایە ئەی ڕەفیق
عاقیبەت دنیا نەمانە قەت نەکەی فیتنە و فەساد
فورسەتە عومری عەزیزت بێ سەعی زایع مەکە
تەرکی ئەربابی سەفا کە و ڕێی فەلاکەت مەگرە یاد
تاقی کیسرا

پەراوێز edit