ئاڵەکۆک

حەفید add_a_photo
حەفید شیعرەکانی شێخ مەحموود
١٠. کەیلی غەمە دایم دڵەکەم حوزنی درۆیە
کەیلی غەمە دایم دڵەکەم حوزنی درۆیە
زوو دەرپەڕە ئەو داوە لەبەر خاتری تۆیە
دار و دەوەن و پووشی ڕەواندز بە قەڵەم کەی
خاکی وەتەنم شاهیدە ئیخلاسی درۆیە
ئەم نامەیی دڵشادە لەسەر دیدە بە برژانگ
نووسینی بەشارەت بێ، سبەینێی من و تۆیە
با قوڕ بە سەرا کات و ڕەقیب داکی هەمیشە
بەربێتە بەری پیسی نەجیسی بە چەقۆیە
- - - - - - - - - - - - - -
خاکت بە سەر ئەو هێرشە بۆ سەر کنی تۆیە
تەک مەگرە بە پەروازی، بە جووتی وەرە لای من
هەر ئانێکی کەڵ و چاوەنواری کەل و کۆیە
بۆ حوزنی

پەراوێز edit