شاعیر: حەفید کتێب: شیعرەکانی شێخ مەحموود سەرناو: کەیلی غەمە دایم دڵەکەم حوزنی درۆیە سەبارەت: بۆ حوزنی کەیلی غەمە دایم دڵەکەم حوزنی درۆیە زوو دەرپەڕە ئەو داوە لەبەر خاتری تۆیە دار و دەوەن و پووشی ڕەواندز بە قەڵەم کەی خاکی وەتەنم شاهیدە ئیخلاسی درۆیە ئەم نامەیی دڵشادە لەسەر دیدە بە برژانگ نووسینی بەشارەت بێ، سبەینێی من و تۆیە با قوڕ بە سەرا کات و ڕەقیب داکی هەمیشە بەربێتە بەری پیسی نەجیسی بە چەقۆیە - - - - - - - - - - - - - - خاکت بە سەر ئەو هێرشە بۆ سەر کنی تۆیە تەک مەگرە بە پەروازی، بە جووتی وەرە لای من هەر ئانێکی کەڵ و چاوەنواری کەل و کۆیە ++++++++++++++++++++++