ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع سروەی بەربەیان
٢. ئەم عەسرە
ئەم عەسرە چ عەسرێکە کە هەر شامە بەیانی؟
ئەم قەڕنە چ قەڕنێکە کە هەر کوردە قڕانی؟

ئەم شینە چ شینێکە کە سەد شینی سیاوەحش؟
بێزارە لە هەر زەلزەلە و شین و فغانی؟

ئەم زەنگە چ زەنگێکە لە مل کوردی فەقیرا؟
هەر لەحزە بە سەد ڕەنگە ئەڵێن دەنگی زڕانی؟

ئەم بەزمە چ بەزمێکە لە شاران و لە دێهات؟
ڕۆڕۆیە لە هەر ماڵێ کەوا کوردە زمانی؟

(مەنسوور)ە لە سەر داری فەنا حەزرەتی ناجی
ئەم (ڕانە) چلۆن ژینی ئەبێ مەنعە شوانی

چون بێ هونەر و سەرسەرییە(... ) وەتەنمان
بڕوانە چلۆن گەییە حەڵەب گەورە کچانی

سەی حەیفە کەوا (قانع)ی تەنها وو ئەسیرە
غەمخۆری وەتەن تەنها ئەوە و جووتە کوڕانی
دیوانی قانع، سروەی بەربەیان، خەلیفە شوکڕوڵڵا دووهاڕووت، لاپەڕە ٤٢١ـ٤٢٢.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit