شاعیر: قانع کتێب: سروەی بەربەیان سەرناو: ئەم عەسرە سەبارەت: دیوانی قانع، سروەی بەربەیان، خەلیفە شوکڕوڵڵا دووهاڕووت، لاپەڕە ٤٢١ـ٤٢٢. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی ئەم عەسرە چ عەسرێکە کە هەر شامە بەیانی؟ ئەم قەڕنە چ قەڕنێکە کە هەر کوردە قڕانی؟ ئەم شینە چ شینێکە کە سەد شینی سیاوەحش؟ بێزارە لە هەر زەلزەلە و شین و فغانی؟ ئەم زەنگە چ زەنگێکە لە مل کوردی فەقیرا؟ هەر لەحزە بە سەد ڕەنگە ئەڵێن دەنگی زڕانی؟ ئەم بەزمە چ بەزمێکە لە شاران و لە دێهات؟ ڕۆڕۆیە لە هەر ماڵێ کەوا کوردە زمانی؟ (مەنسوور)ە لە سەر داری فەنا حەزرەتی ناجی ئەم (ڕانە) چلۆن ژینی ئەبێ مەنعە شوانی چون بێ هونەر و سەرسەرییە(... ) وەتەنمان بڕوانە چلۆن گەییە حەڵەب گەورە کچانی سەی حەیفە کەوا (قانع)ی تەنها وو ئەسیرە غەمخۆری وەتەن تەنها ئەوە و جووتە کوڕانی ++++++++++++++++++++++