ڕۆژێ لە ڕۆژان، بێکار و بەتاڵ
ئاسوودە و ڕەحەت لە نەبوونی ماڵ
بێ یار و یاوەر، بێ برا و هاودەم
بێ ڕەفێقی ڕۆژ، دەروون پڕ لە غەم
پاڵ دام وە سەرین حەریری گوڵڕەنگ
بیر دام وە کردار چەرخی شەوەزەنگ
نواڕیم زەمزەمەی جاران کۆتایە
بنچینەی شادی گەردی بە بایە
مزگەوت بێڕەونەق، دیوەخان وێران
ئاوایی بێ شەوق، نۆکەر سەرگەردان
بێناز کەوتوونە دوو تەپڵە و دەهۆڵ
تانجی بێ سوار، ڕاوگە چۆڵ و هۆڵ
عەشایەر سەرکز، تایەفە بێدەنگ
میللەت میللەتان لێوزەرد و بێڕەنگ
وتم چاک وایە تۆشە پەیدا کەم
ئیقلیم بگەڕێم، سەیری دنیا کەم
هەتا بزانم گەردوونای گەردوون
کێی کردوە بە شا، کێی خستوەتە توون
کێ لە ڕەحمەتە و کێ لە زەحمەتە
کێ خاوەن شەئن و کێ لە حورمەتە
نەجیب نانەجیب، نانەجیب نەجیب
تۆخڵی خاوەن مڵک، خاوەن مڵک غەریب
کەشکۆڵم هەڵگرت، عەبام خستە شان
زرێ و چوار ئایین ڕەسمی دەروێشان
دەف و قەیارە و دووحاچە و شمشێر
مەترەقی چلچڵ، کڵاوی دلێر
کەڵپۆس و عەسا، پۆش لەنگی نە کۆڵ
قاپقاپ و دانەی شاخنەفیلی چۆڵ
جامی چل کلیل، پێنج پەنجەی زەڕین
تەختەی سەداقەت سەد دانەی بەردین
خەرقەی سەدپارە و تاجی گەدایی
کوولەکەی فەقر و شێوەی ڕیسوایی
بەیداخی عەشرەت، شەجەرەی شێخان
دایەرەی مێحنەت، حەمەیاڵی شان
دەلاییلی خێر، قورئانی نوورین
قوتوو، قەڵەمدان، ئەسبابی نووسین
هەم سەفەرنامه و بەیاز و دەفتەر
بەرد و بەردئەسێ، ئەساسەی سەفەر
بە ساعاتێ خاس ڕۆژێ موبارەک
نیوەڕۆی جمعە گرتم تەدارەک
گا بە کەیف خۆشی، گاهێ بە گریان
گا بە سۆزی دڵ گۆرانی شێخان
گا شێعری شیرین شێخی مەولەوی
گا گوریزی حەق مەولای مەسنەوی
گا ڕوو بە مەقسەد، گا بۆ دواوە
گا دەم بە خەندە، دەس بە دۆعاوە
بەم نەوعە چەن ساڵ خەریک سەیران بووم
گا گا لە دێهات، گا لە شاران بووم
چەن چۆڵم تەی کرد، چەن دێ و چەن شاران
چەن مەنزڵگای شەو لەبەر موغاران
چەن تەماشای تاق برۆی سێوەنگی
چەن قەرەزوڵفان وەک ماری جەنگی
چەن تاقی زەڕباف، چەن گێلگێلەی سوور
چەن کوڵمی بێ غەش ساف وێنەی بلوور
چەن گەورەکچان غەزاڵی سەرمەست
چەن هەرزەکاران دەمانچە بە دەست
چەن دێی وێرانە، چەن دێی ئاوەدان
چەن قەڵای کۆنی دەسەڵاتداران
ناگاه لە تەقدیر خوای لامەکان
ڕێم کەوتە چۆڵێ، دەشت و بیابان
نە دار بوو، نە ئاو، نەپووش بوو، نە گیا
غەیری زاتی پاک، خۆم تاقی تەنیا
خەیلێ تێفکرام نیگام کرد لە دوور
کەوتە بەرچاوم لەتەخشتێ سوور
لە دیتن ئەو خشت گەلێک عەجەب مام
خشتم بەرزۆ کرد بە سەد ئێحترام
وتم: یا کەریم، عەلامەلغیووب
ڕەحمان و ڕەحیم، غافیرەزەنووب
ئەمە هی کێ بێ، کێ دروستی کرد؟
کێ نایە چین ماڵ؟ کێ لە دوای مرد؟
کێ خستیە قاڵب؟ کێ شێلای بە ئاو؟
کێ نایە کوورەی بڵێسەی بەتاو؟
کام بەنای ژیری چەرخی ڕۆژگار
نایە دیواری کام کۆشک و تەلار؟
بە فەرمانی خوا هاتە گفتوگۆ
وتی: ئەی قانع گێلی ڕەنجەڕۆ!
هەرچی ئەپرسی بێ کەم و زیاد
بۆت بەیان ئەکەم زۆر بە خاترشاد
من خاکی کەللەی دە پادشاهم
پادشای بێ باک حیشمەت نیگاهم
ئەوەڵ ئەسکەندەر، شاهی زولقەڕنەین
دووەم شا عەباس، سێهەم شاحسەین
چوارەم کەیقوباد، پادشای کەیان
ڕەشید و سەخی، خاوەن سفرە و خوان
پێنجەم شای عەزیز، عەزیزی مەرغووب
خریداری پاک یۆسفی یەعقووب
شەشەم کەیوومەرس، حەوتەم نەوشیروان
ئیحیاکونەندەی بنچینەی کوردان
هەشتەم ئەردەشێر پاشای ساسانی
نۆهەم ئۆردووان گەورەی ئەشکانی
دەهەمین نەمروود ئاسووری نەژاد
پادشای بێدین، دوور لە حەق و داد
نۆبەیان ڕۆیی و دەورەیان تەواو
مەغزیان لەگەڵ خاکا تێکەڵاو
زەڕڕە زەڕڕە بوون، بوون بە غوبارێ
کەللەی هەر پاشا کەوتە دیارێ
بە ئەمری خوا پادشای بێ عەیب
شەماڵ هەڵی کرد لە کارخانەی غەیب
لە خاکی هەریەک تۆزێکی هانی
تێکەڵی کردن زۆر بە ئاسانی
لە تەقدیری حەق خوای لایەنام
لەو تێکەڵ بوونە من دروست کرام
سەد ساڵ لەسەر یەک من خشتی کاڵ بووم
لە خۆتەن زەمین بنەڕەت ماڵ بووم
من بوومۆ بە خاک هەروەک ئەوەڵجار
بە ئیزنی بێ چوون پادشای غەفار
لە دوای ئەو ماڵە کرام بە ئاجوور
نرامە دیوار قەڵای سەلم و توور
هەتا سەلم و توور تەواو بەرباد بوون
لە بازیچەی چەرخ مێحنەت ئازاد بوون
ئێستە یادگار شاهانی دەورم
لەم بیابانە پڕ جەفا و جەورم
زانیم ئەم دنیا بێ بەقا و بەینە
قاتڵی هەزار ئیمام حسەینە
کوانێ دیاکۆی شاری هەمەدان؟
کوانێ ڕۆستەمی دەشت مازەندەران؟
کوانێ ئەفراسیاب؟ کوا خاقانی چین؟
کوا پاڵەوانان لەسەر ڕووی زەمین؟
کوانێ فەرهادی هونەرمەندی کورد؟
کە لە ڕێی عیشقا ڕۆحی فیدا کرد؟
حاڵی من وابوو ئەوەڵ تا ئەنجام
عەرزم تەواو بوو باقی وەسسەلام
ئاسوودە و ڕەحەت لە نەبوونی ماڵ
بێ یار و یاوەر، بێ برا و هاودەم
بێ ڕەفێقی ڕۆژ، دەروون پڕ لە غەم
پاڵ دام وە سەرین حەریری گوڵڕەنگ
بیر دام وە کردار چەرخی شەوەزەنگ
نواڕیم زەمزەمەی جاران کۆتایە
بنچینەی شادی گەردی بە بایە
مزگەوت بێڕەونەق، دیوەخان وێران
ئاوایی بێ شەوق، نۆکەر سەرگەردان
بێناز کەوتوونە دوو تەپڵە و دەهۆڵ
تانجی بێ سوار، ڕاوگە چۆڵ و هۆڵ
عەشایەر سەرکز، تایەفە بێدەنگ
میللەت میللەتان لێوزەرد و بێڕەنگ
وتم چاک وایە تۆشە پەیدا کەم
ئیقلیم بگەڕێم، سەیری دنیا کەم
هەتا بزانم گەردوونای گەردوون
کێی کردوە بە شا، کێی خستوەتە توون
کێ لە ڕەحمەتە و کێ لە زەحمەتە
کێ خاوەن شەئن و کێ لە حورمەتە
نەجیب نانەجیب، نانەجیب نەجیب
تۆخڵی خاوەن مڵک، خاوەن مڵک غەریب
کەشکۆڵم هەڵگرت، عەبام خستە شان
زرێ و چوار ئایین ڕەسمی دەروێشان
دەف و قەیارە و دووحاچە و شمشێر
مەترەقی چلچڵ، کڵاوی دلێر
کەڵپۆس و عەسا، پۆش لەنگی نە کۆڵ
قاپقاپ و دانەی شاخنەفیلی چۆڵ
جامی چل کلیل، پێنج پەنجەی زەڕین
تەختەی سەداقەت سەد دانەی بەردین
خەرقەی سەدپارە و تاجی گەدایی
کوولەکەی فەقر و شێوەی ڕیسوایی
بەیداخی عەشرەت، شەجەرەی شێخان
دایەرەی مێحنەت، حەمەیاڵی شان
دەلاییلی خێر، قورئانی نوورین
قوتوو، قەڵەمدان، ئەسبابی نووسین
هەم سەفەرنامه و بەیاز و دەفتەر
بەرد و بەردئەسێ، ئەساسەی سەفەر
بە ساعاتێ خاس ڕۆژێ موبارەک
نیوەڕۆی جمعە گرتم تەدارەک
گا بە کەیف خۆشی، گاهێ بە گریان
گا بە سۆزی دڵ گۆرانی شێخان
گا شێعری شیرین شێخی مەولەوی
گا گوریزی حەق مەولای مەسنەوی
گا ڕوو بە مەقسەد، گا بۆ دواوە
گا دەم بە خەندە، دەس بە دۆعاوە
بەم نەوعە چەن ساڵ خەریک سەیران بووم
گا گا لە دێهات، گا لە شاران بووم
چەن چۆڵم تەی کرد، چەن دێ و چەن شاران
چەن مەنزڵگای شەو لەبەر موغاران
چەن تەماشای تاق برۆی سێوەنگی
چەن قەرەزوڵفان وەک ماری جەنگی
چەن تاقی زەڕباف، چەن گێلگێلەی سوور
چەن کوڵمی بێ غەش ساف وێنەی بلوور
چەن گەورەکچان غەزاڵی سەرمەست
چەن هەرزەکاران دەمانچە بە دەست
چەن دێی وێرانە، چەن دێی ئاوەدان
چەن قەڵای کۆنی دەسەڵاتداران
ناگاه لە تەقدیر خوای لامەکان
ڕێم کەوتە چۆڵێ، دەشت و بیابان
نە دار بوو، نە ئاو، نەپووش بوو، نە گیا
غەیری زاتی پاک، خۆم تاقی تەنیا
خەیلێ تێفکرام نیگام کرد لە دوور
کەوتە بەرچاوم لەتەخشتێ سوور
لە دیتن ئەو خشت گەلێک عەجەب مام
خشتم بەرزۆ کرد بە سەد ئێحترام
وتم: یا کەریم، عەلامەلغیووب
ڕەحمان و ڕەحیم، غافیرەزەنووب
ئەمە هی کێ بێ، کێ دروستی کرد؟
کێ نایە چین ماڵ؟ کێ لە دوای مرد؟
کێ خستیە قاڵب؟ کێ شێلای بە ئاو؟
کێ نایە کوورەی بڵێسەی بەتاو؟
کام بەنای ژیری چەرخی ڕۆژگار
نایە دیواری کام کۆشک و تەلار؟
بە فەرمانی خوا هاتە گفتوگۆ
وتی: ئەی قانع گێلی ڕەنجەڕۆ!
هەرچی ئەپرسی بێ کەم و زیاد
بۆت بەیان ئەکەم زۆر بە خاترشاد
من خاکی کەللەی دە پادشاهم
پادشای بێ باک حیشمەت نیگاهم
ئەوەڵ ئەسکەندەر، شاهی زولقەڕنەین
دووەم شا عەباس، سێهەم شاحسەین
چوارەم کەیقوباد، پادشای کەیان
ڕەشید و سەخی، خاوەن سفرە و خوان
پێنجەم شای عەزیز، عەزیزی مەرغووب
خریداری پاک یۆسفی یەعقووب
شەشەم کەیوومەرس، حەوتەم نەوشیروان
ئیحیاکونەندەی بنچینەی کوردان
هەشتەم ئەردەشێر پاشای ساسانی
نۆهەم ئۆردووان گەورەی ئەشکانی
دەهەمین نەمروود ئاسووری نەژاد
پادشای بێدین، دوور لە حەق و داد
نۆبەیان ڕۆیی و دەورەیان تەواو
مەغزیان لەگەڵ خاکا تێکەڵاو
زەڕڕە زەڕڕە بوون، بوون بە غوبارێ
کەللەی هەر پاشا کەوتە دیارێ
بە ئەمری خوا پادشای بێ عەیب
شەماڵ هەڵی کرد لە کارخانەی غەیب
لە خاکی هەریەک تۆزێکی هانی
تێکەڵی کردن زۆر بە ئاسانی
لە تەقدیری حەق خوای لایەنام
لەو تێکەڵ بوونە من دروست کرام
سەد ساڵ لەسەر یەک من خشتی کاڵ بووم
لە خۆتەن زەمین بنەڕەت ماڵ بووم
من بوومۆ بە خاک هەروەک ئەوەڵجار
بە ئیزنی بێ چوون پادشای غەفار
لە دوای ئەو ماڵە کرام بە ئاجوور
نرامە دیوار قەڵای سەلم و توور
هەتا سەلم و توور تەواو بەرباد بوون
لە بازیچەی چەرخ مێحنەت ئازاد بوون
ئێستە یادگار شاهانی دەورم
لەم بیابانە پڕ جەفا و جەورم
زانیم ئەم دنیا بێ بەقا و بەینە
قاتڵی هەزار ئیمام حسەینە
کوانێ دیاکۆی شاری هەمەدان؟
کوانێ ڕۆستەمی دەشت مازەندەران؟
کوانێ ئەفراسیاب؟ کوا خاقانی چین؟
کوا پاڵەوانان لەسەر ڕووی زەمین؟
کوانێ فەرهادی هونەرمەندی کورد؟
کە لە ڕێی عیشقا ڕۆحی فیدا کرد؟
حاڵی من وابوو ئەوەڵ تا ئەنجام
عەرزم تەواو بوو باقی وەسسەلام