سێ شتن ئەمڕۆ لە دنیا بێ وەجاخ و جێگەدار
شاعیران یەک، عالمان دوو، نیشتمانی کوردەوار
سێ شتن لەم دەورەدا، هیچ شۆرەت و ناویان نییە
عەیبی دەوڵەتمەند و شیعری قانع و مەرگی هەژار
وەک پڵاوی خانقا ئیسمێکی بێجسمن برا
یەک مرووەت، دوو سەخاوەت، سێ وەفای عەهد و قەرار
سێ نەخۆشی کەوتە دونیا، هیچ دەوا و چاریان نییە
کیبر یەک، بەرتیل دوو، سێ موخلیسی پارە و دینار
سێ مەتاعی پڕ بەها ئەمڕۆ تەواو بێقیمەتن
یەک شیعر، دوو ڕاستی، سێ حورمەتی خاک و دیار
بێوەفایی لازمەی سێ تایەفەن لەم کاتەدا
دولبەران یەک، کورسی دوو، سێهەم گوڵی خونچەی بەهار
سێ کەسن هەرگیز بە مەیل و ئارەزووی خۆیان نەگەن
"قانعی" یەک، برسی دوو، سێ بولبولی دێوانەکار