شاعیر: قانع کتێب: چوارباخی پێنجوێن سەرناو: سێ سێی قانع سەبارەت: دیوانی قانع، چوارباغی پێنجوێن، خەلیفە شوکڕوڵڵا دووهاڕووت، چاپی یەکەم ١٣٨٨ هەتاوی سنە، لاپەڕە ٢١٥ـ٢١٦. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی سێ شتن ئەمڕۆ لە دنیا بێ وەجاخ و جێگەدار شاعیران یەک، عالمان دوو، نیشتمانی کوردەوار سێ شتن لەم دەورەدا، هیچ شۆرەت و ناویان نییە عەیبی دەوڵەتمەند و شیعری قانع و مەرگی هەژار وەک پڵاوی خانقا ئیسمێکی بێ‌جسمن برا یەک مرووەت، دوو سەخاوەت، سێ وەفای عەهد و قەرار سێ نەخۆشی کەوتە دونیا، هیچ دەوا و چاریان نییە کیبر یەک، بەرتیل دوو، سێ موخلیسی پارە و دینار سێ مەتاعی پڕ بەها ئەمڕۆ تەواو بێ‌قیمەتن یەک شیعر، دوو ڕاستی، سێ حورمەتی خاک و دیار بێ‌وەفایی لازمەی سێ تایەفەن لەم کاتەدا دولبەران یەک، کورسی دوو، سێهەم گوڵی خونچەی بەهار سێ کەسن هەرگیز بە مەیل و ئارەزووی خۆیان نەگەن "قانعی" یەک، برسی دوو، سێ بولبولی دێوانەکار ++++++++++++++++++++++