بە جان سەختی و دڵ بەردی، من و تۆ
بیعەینی هەروەکوو پۆڵا و بەردین
وەرە با ئاگرێکی وەسڵی خۆمان
بخەینە قاوی عومری دوشمنی دین
ڕەقیب و موددەعی وەک پووش و پووشوو
بسووتێنین، کە وەک بەرقین، لەبەر قین
مەفەرموو دڵ وەکوو ئاوێنە سافە
بەڵێ بەم ئایینە بۆی بووی بە خودبین
وەرە تا عالەمی قەلبت نیشان دەم:
کەوا فەقری غینایە، مردنی ژین
تێدا ئوممێد و بیم و گریە و سۆز
بەهار و پاییز و زستان و هاوین
لەگەڵ مورغی چەمەن نالی دەناڵێ
کە یەعنی عاشق و هەم فەرد و فەردین