ئاڵەکۆک

میر سادقی دینەوەری add_a_photo
میر سادقی دینەوەری مەلنامە
١٣. بوورەک/ bûrek: مراوی بۆر
بوورەک هەر مەشۆ وە دلێ مەسێڵ
هەردەم مەگێڵۆ وێنەی ئەراگێڵ

واتە: مراوی بۆر هەر ئەڕواتە ناو ئەستێڵ. وە هەموو دەم وەکوو ئاوارە و دەربەدەر ئەگەڕێ.

دلێ دروستە، دڵی هەڵەیە.
دڵی= دڵی ئەو.
دلێ= ناو.
هەر دەم= هەردەم.
«عەبدوڵڵا حەبیبی»

بورک [بوُ رَ کْ] (در لهجهٔ کرماشانی):
قسمی مرغابی کوچک بور رنگ یا برنگ خاکستری آمیخته بقهوه‌یی. معنی تحت‌اللّفظی این کلمه بور یا منسوب به بور است. (پسوند -َک در آخر این کلمه، علامت نسبت است. )

کەماڵ ڕەحمانی:
سڵاو مامۆستا ناسیح، مەبەست لە بوورەک کام مراوییە بە فارسی؟

ناسیح حوسێنی:
لە مەریوان بە «اردک اردەای» ئێژن: بۆرەکەیی.
بازەێ لە فارسەکانیش «اردک بور» ئێژن پێی.

بنكوریڕه‌ش
قوون ڕەش
الجوشمة
Anas strepera
«ئیسماعیل تاها شاهین باڵندەیێن کوردستانێ پشکا ئێکێ»

کوردی: قوون ڕەش، بۆرەکەیی (سۆرانی). بنكوریڕه‌ش (کرمانجی). بوورەک (کەلهوڕی).
فارسی: اردک ارده‌ای
عەرەبی: سَماريّ، بَط سَماريّ.
تورکی: بز اوردک.
ئینگلیزی: Gadwall
زانستی: Anas strepera
«فەرهەنگی باڵندە کێوییەکان کەماڵ ڕەحمانی»

٥٠ سانتیمێترە. زیاتر لەگەڵ سۆنە و بۆرە دەبینرێ. لەوان چووکترە و نێرە لە دوورەوە
قاوەیی مەیلەو بۆر دەنوێنێ. ئەم باڵندەیە بەهۆی ئەوەی کە پاشەڵی ڕەشە ئەو ناوەی
بەسەردا بڕاوە. دندووک بۆرە، لاقی مەیلەو زەردە. مێیەی وەک بۆرەسۆنە و بۆرە دووکوڕە دەچێ؛ بەڵام کلکی لەهی دووکوڕە قوڵەترە. شوێنی ژین و لەوەڕی وەک سۆنەیە.
«بەحری، ئەحمەد، فەرھەنگی باڵندە»

قوون ڕەش، مراویی زەل:
سماري، بطّ سماري.
gadwall,anas strepera
مراوییەکە لە زستاناندا زۆرە. نیزیکەی ٥٠ سم درێژە.
«فەرهەنگی وێنەداری گیانداران، کەمال جەلال غەریب»
مەلنامەی میرسادقی دینەوەری: لێكۆڵێنەوەی: د. سدیق بۆرەكەیی، هەولێر، ئەكادیمیای كوردی، ٢٠١٢، لاپەڕە ١٢.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
سەرچاوە: https: //t. me/farhangibalnda

پەراوێز edit