شاعیر: میر سادقی دینەوەری کتێب: مەلنامە سەرناو: بوورەک/ bûrek: مراوی بۆر سەبارەت: مەلنامەی میرسادقی دینەوەری: لێكۆڵێنەوەی: د. سدیق بۆرەكەیی، هەولێر، ئەكادیمیای كوردی، ٢٠١٢، لاپەڕە ١٢. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - سەرچاوە: https: //t. me/farhangibalnda بوورەک هەر مەشۆ وە دلێ مەسێڵ هەردەم مەگێڵۆ وێنەی ئەراگێڵ واتە: مراوی بۆر هەر ئەڕواتە ناو ئەستێڵ. وە هەموو دەم وەکوو ئاوارە و دەربەدەر ئەگەڕێ. دلێ دروستە، دڵی هەڵەیە. دڵی= دڵی ئەو. دلێ= ناو. هەر دەم= هەردەم. «عەبدوڵڵا حەبیبی» بورک [بوُ رَ کْ] (در لهجهٔ کرماشانی): قسمی مرغابی کوچک بور رنگ یا برنگ خاکستری آمیخته بقهوه‌یی. معنی تحت‌اللّفظی این کلمه بور یا منسوب به بور است. (پسوند -َک در آخر این کلمه، علامت نسبت است. ) کەماڵ ڕەحمانی: سڵاو مامۆستا ناسیح، مەبەست لە بوورەک کام مراوییە بە فارسی؟ ناسیح حوسێنی: لە مەریوان بە «اردک اردەای» ئێژن: بۆرەکەیی. بازەێ لە فارسەکانیش «اردک بور» ئێژن پێی. بنكوریڕه‌ش قوون ڕەش الجوشمة Anas strepera «ئیسماعیل تاها شاهین باڵندەیێن کوردستانێ پشکا ئێکێ» کوردی: قوون ڕەش، بۆرەکەیی (سۆرانی). بنكوریڕه‌ش (کرمانجی). بوورەک (کەلهوڕی). فارسی: اردک ارده‌ای عەرەبی: سَماريّ، بَط سَماريّ. تورکی: بز اوردک. ئینگلیزی: Gadwall زانستی: Anas strepera «فەرهەنگی باڵندە کێوییەکان کەماڵ ڕەحمانی» ٥٠ سانتیمێترە. زیاتر لەگەڵ سۆنە و بۆرە دەبینرێ. لەوان چووکترە و نێرە لە دوورەوە قاوەیی مەیلەو بۆر دەنوێنێ. ئەم باڵندەیە بەهۆی ئەوەی کە پاشەڵی ڕەشە ئەو ناوەی بەسەردا بڕاوە. دندووک بۆرە، لاقی مەیلەو زەردە. مێیەی وەک بۆرەسۆنە و بۆرە دووکوڕە دەچێ؛ بەڵام کلکی لەهی دووکوڕە قوڵەترە. شوێنی ژین و لەوەڕی وەک سۆنەیە. «بەحری، ئەحمەد، فەرھەنگی باڵندە» قوون ڕەش، مراویی زەل: سماري، بطّ سماري. gadwall,anas strepera مراوییەکە لە زستاناندا زۆرە. نیزیکەی ٥٠ سم درێژە. «فەرهەنگی وێنەداری گیانداران، کەمال جەلال غەریب» ++++++++++++++++++++++