ئاڵەکۆک

ژیلا حسەینی add_a_photo
ژیلا گەشەی ئەوین
٤٠. کە خەو بە تۆوە ئەبینم
(١)
خەو ئەبینم
دەستم ئەگری و لە تۆفانی سەرسامیدا
بەرەو کەنار ئەمڕفێنی
بۆ بەیانی...
خۆت تۆفانی
(٢)
لە خەوما تۆ
کورە باڵا بەرزەکەیت و
دەس هەڵئەبڕی
لە باخەکەی دراوسێتان
سێوێک ئەدزی و ئەیدەی بە من
دائەچڵەکێم
باخەوانێکی تووڕەیت و
سێوەکەت لێ دائەشارم
(٣)
هەرچی شەوە تۆ پاڵەوانی خەوەکان
تۆ ئەستێرە و شاخ و ئاسمان
جوانی و بزە و مێهرەبانی...
بۆ بەیانی؟
پێشکەشە بە کورتە شیعرەکانی نەجیبە ئەحمەد بە نێوی «وردە گلەیی»

پەراوێز edit