ئاڵەکۆک

ژیلا حسەینی add_a_photo
ژیلا گەشەی ئەوین
٣٩. کۆچی بێ پایان
بێئارامی، وەکوو پەیامێکی پەلە
سوور هەڵگەڕانی گۆنایەک
دەنکێ فرمێسک
شمشێرێکی بێ کالانی
ڕووت لە کوێیە
ئەی تریفەی مانگەشەوی شەوانی خەم و تەنیایی
ئەی تەواری سەوداسەری ڕووناکایی
دە بسرەوە و ئارامت بێ
ئەم کۆچە بێ بڕانەوەی
لە سەرتەوە دەستت پێ کرد
هەر چەن بڕۆی
هەر لە سەرتا دواییی پێ دێت

پەراوێز edit