شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: کۆچی بێ پایان بێئارامی، وەکوو پەیامێکی پەلە سوور هەڵگەڕانی گۆنایەک دەنکێ فرمێسک شمشێرێکی بێ کالانی ڕووت لە کوێیە ئەی تریفەی مانگەشەوی شەوانی خەم و تەنیایی ئەی تەواری سەوداسەری ڕووناکایی دە بسرەوە و ئارامت بێ ئەم کۆچە بێ بڕانەوەی لە سەرتەوە دەستت پێ کرد هەر چەن بڕۆی هەر لە سەرتا دواییی پێ دێت ++++++++++++++++++++++