شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: کە خەو بە تۆوە ئەبینم سەبارەت: پێشکەشە بە کورتە شیعرەکانی نەجیبە ئەحمەد بە نێوی «وردە گلەیی» (١) خەو ئەبینم دەستم ئەگری و لە تۆفانی سەرسامیدا بەرەو کەنار ئەمڕفێنی بۆ بەیانی... خۆت تۆفانی (٢) لە خەوما تۆ کورە باڵا بەرزەکەیت و دەس هەڵئەبڕی لە باخەکەی دراوسێتان سێوێک ئەدزی و ئەیدەی بە من دائەچڵەکێم باخەوانێکی تووڕەیت و سێوەکەت لێ دائەشارم (٣) هەرچی شەوە تۆ پاڵەوانی خەوەکان تۆ ئەستێرە و شاخ و ئاسمان جوانی و بزە و مێهرەبانی... بۆ بەیانی؟ ++++++++++++++++++++++