«دیسانەوە مۆتەی دوژمن بە پێکەنین
چاوی هیوای گوڵ ئەشۆرێ
دیسانەوە دەستی ڕەشی کیمیاوی خۆی
بە ڕوومەتی شاخدا دێنێ
دیسانەوە، قات و قڕ بوو بزە و کەنین»
چاوی هیوای گوڵ ئەشۆرێ
دیسانەوە دەستی ڕەشی کیمیاوی خۆی
بە ڕوومەتی شاخدا دێنێ
دیسانەوە، قات و قڕ بوو بزە و کەنین»
***
کامە زامت خۆش کەمەوە
ئەی خوشکە دڵ سووتاوەکەم
بە کام زمان بتدوێنم
هۆ دایکە جەرگ بڕاوەکەم
پرچی ئاڵۆزی سەرشانت بە کام شانە دابهێنم
خەم و تاسەت، بەکام لاوک و کام هۆرە بلاوێنم؟ !
ئەی خوشکە دڵ سووتاوەکەم
بە کام زمان بتدوێنم
هۆ دایکە جەرگ بڕاوەکەم
پرچی ئاڵۆزی سەرشانت بە کام شانە دابهێنم
خەم و تاسەت، بەکام لاوک و کام هۆرە بلاوێنم؟ !
***
ئەی خوشکەکەم
تۆڵەی ئەوینی سووتاوت
دار و بەردی زەوت کراوت
بە کام کێردی دەم خوێناوی بۆ بسێنم؟
ئەمە یەکەم جاری نییە
کە ئەم گورگە دەم خوێنینە
دەروونی وک ژووری شێدار
شیری سەر ملی ڕووتەڵە و هەژار
دایکی دێوی نەزانین و هەڵە و فریو
دێت و تیتل و بیبل ئەخوات
شیری مەمکەی شاخ وشک ئەکات،
بزە و شادی لە دارستان
لە چیمەن و دار و بەرد و ڕووبار ئەدزێت
هەر وەکوو دز، وەکوو جەردە!
سەر ڕێگا بە بەهار ئەگرێت.
تۆڵەی ئەوینی سووتاوت
دار و بەردی زەوت کراوت
بە کام کێردی دەم خوێناوی بۆ بسێنم؟
ئەمە یەکەم جاری نییە
کە ئەم گورگە دەم خوێنینە
دەروونی وک ژووری شێدار
شیری سەر ملی ڕووتەڵە و هەژار
دایکی دێوی نەزانین و هەڵە و فریو
دێت و تیتل و بیبل ئەخوات
شیری مەمکەی شاخ وشک ئەکات،
بزە و شادی لە دارستان
لە چیمەن و دار و بەرد و ڕووبار ئەدزێت
هەر وەکوو دز، وەکوو جەردە!
سەر ڕێگا بە بەهار ئەگرێت.
***
ئەی خوشکەکەم
هۆ ئاوارەی وڵاتە سەر شکاوەکەم
دەیان شەوە شیعرەکانم، وەک مناڵێکی زۆر برسی
مەمکەی وشکی خاک هەڵئەمژن
دەیان شەوە مۆم و پێنووس و ژوورەکەم مانیان گرتووە
دەیان شەوە، خەو لە چاوم نەکەوتووە
بەڵام... بەڵام
ساتێ نییە خۆم نەبینم بە لووتکەوە
خەمەکانم نەدەم بەدەم برووسکەوە
هۆ ئاوارەی وڵاتە سەر شکاوەکەم
دەیان شەوە شیعرەکانم، وەک مناڵێکی زۆر برسی
مەمکەی وشکی خاک هەڵئەمژن
دەیان شەوە مۆم و پێنووس و ژوورەکەم مانیان گرتووە
دەیان شەوە، خەو لە چاوم نەکەوتووە
بەڵام... بەڵام
ساتێ نییە خۆم نەبینم بە لووتکەوە
خەمەکانم نەدەم بەدەم برووسکەوە