شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: لووتکە سەبارەت: بۆ هەڵەبجە «دیسانەوە مۆتەی دوژمن بە پێکەنین چاوی هیوای گوڵ ئەشۆرێ دیسانەوە دەستی ڕەشی کیمیاوی خۆی بە ڕوومەتی شاخدا دێنێ دیسانەوە، قات و قڕ بوو بزە و کەنین» *** کامە زامت خۆش کەمەوەئەی خوشکە دڵ سووتاوەکەم بە کام زمان بتدوێنم هۆ دایکە جەرگ بڕاوەکەم پرچی ئاڵۆزی سەرشانت بە کام شانە دابهێنم خەم و تاسەت، بەکام لاوک و کام هۆرە بلاوێنم؟ ! *** ئەی خوشکەکەمتۆڵەی ئەوینی سووتاوت دار و بەردی زەوت کراوت بە کام کێردی دەم خوێناوی بۆ بسێنم؟ ئەمە یەکەم جاری نییە کە ئەم گورگە دەم خوێنینە دەروونی وک ژووری شێدار شیری سەر ملی ڕووتەڵە و هەژار دایکی دێوی نەزانین و هەڵە و فریو دێت و تیتل و بیبل ئەخوات شیری مەمکەی شاخ وشک ئەکات، بزە و شادی لە دارستان لە چیمەن و دار و بەرد و ڕووبار ئەدزێت هەر وەکوو دز، وەکوو جەردە! سەر ڕێگا بە بەهار ئەگرێت. *** ئەی خوشکەکەم هۆ ئاوارەی وڵاتە سەر شکاوەکەم دەیان شەوە شیعرەکانم، وەک مناڵێکی زۆر برسی مەمکەی وشکی خاک هەڵئەمژن دەیان شەوە مۆم و پێنووس و ژوورەکەم مانیان گرتووە دەیان شەوە، خەو لە چاوم نەکەوتووە بەڵام... بەڵام ساتێ نییە خۆم نەبینم بە لووتکەوە خەمەکانم نەدەم بەدەم برووسکەوە ++++++++++++++++++++++