ئاڵەکۆک

ژیلا حسەینی add_a_photo
ژیلا گەشەی ئەوین
٢٥. مانگ و زەریا
با شەو بڵێ: لەگەڵ ئەستێرە پێک هاتووین
هەتا بەیان لەگەڵ شاژنی ئاسمانا دەستە ملانم!
من جارێکیان بەو دوو چاوەی خۆم مانگم دی
لەگەڵ زەریا پەیمانی بەست
لەسەر سنگی شەپۆلێکا خەوی لێ کەوت...
بەرەبەیان
بەر لە ئەوەی هەتاو بێت و لەگەڵ یەکدا بیان بینێ
ڕازی عەشقیان بە گوێی شاخا بچرپێنێ
بە هێواشی دەریا، مانگی لە خەو هەستان
لەگەڵ پۆلێ ئەستێرەدا
گەڕانەوە نێو باوەشی ڕەشی ئاسمان
زەریا گریا
دەنگی ناڵەی خۆرەتاوی لە خەو هەستان
بۆ شیعری مانگ و دەریای شێرکۆ بێکەس

پەراوێز edit