کاتێ گوڵێک هەڵئەوەرێ
بولبول ئەگری،
لەو کاتەدا، هەتاو ئەمرێ،
دنیا بەرگی ڕەش ئەپۆشێ.
ڕووبار ئەمرێ،
زەوی دڵی شەقار شەقار،
لێوی وشک هەڵئەگەڕێ
تۆ نەتدیوە چۆن خۆڵ ئەکا بە سەر خۆیا؟ !
بولبول ئەگری،
لەو کاتەدا، هەتاو ئەمرێ،
دنیا بەرگی ڕەش ئەپۆشێ.
ڕووبار ئەمرێ،
زەوی دڵی شەقار شەقار،
لێوی وشک هەڵئەگەڕێ
تۆ نەتدیوە چۆن خۆڵ ئەکا بە سەر خۆیا؟ !
***
بۆ مردنی هەر دڵدارێ، دڵدارێکێ دڵ پڕ ئەگری و
لە سەر گڵکۆی خۆشەویستی
تاجەگوڵینە دائەنێ،
بەڵام
کاتێ دڵی من مرد، کەس نەیزانی
کەس لە پرسەی دڵی مندا
فرمێسکێکی هەڵنەوەراند
دەستیان گرتم، لاشەی بێ دڵی منیان برد
هەڵیانپەڕاند
لە سەر گڵکۆی خۆشەویستی
تاجەگوڵینە دائەنێ،
بەڵام
کاتێ دڵی من مرد، کەس نەیزانی
کەس لە پرسەی دڵی مندا
فرمێسکێکی هەڵنەوەراند
دەستیان گرتم، لاشەی بێ دڵی منیان برد
هەڵیانپەڕاند