ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
بينايی چەمان بەرگوزيدەكەم
من هەر ئەو غوڵام، زەڕ خريدەكەم١

شەرتم ئەو شەرتەن، هەتا زيندەكەم
ددانی تەمای تۆ نەكەندەكەم٢

تۆ به دەستی قەسد، جه «بەد وازەكەم»
منت بێ ناز كەرد، ساحێب نازەكەم٣

من «صەيدی» غوڵام قەديم زادەكەم
وەی من درێغا سيا تاڵەكەم٤

١. بينايی چەمان: بينايی چاوان. بەرگوزيدەكەم: هەڵبژاردەكەم،
خۆشەويستەكەم. غوڵام: بەنده. زەڕ: پاره. واته: بينايی چاوانم خۆشەويسته هەڵبژاردەكەم، من هەر ئەو غوڵامەم كه تۆ به پاره كڕيوتم. لێرەدا «صەيدی» خۆی دائەنێ به غوڵامی يارەكەی.
٢. هەتا زيندەكەم: هەتا من زيندووم. ددانی تەمای تۆ: دانی تەماعی تۆم.
نەكەندەم: هەڵ نەكێشاوه، دەر نەهێناوه. واته: شەرتم هەر ئەو شەرتەيه كه كردوومه، وه وتوومه: هەتا ژيانم هەيه هەر به تەمای تۆم، وه دانی تەمای تۆ هەڵ ناكەنم‏و هەتا مردن هەر به تەماتم.
٣. بەدوازەكەم: ناحەزەكەم. ساحێب نازەكەم: خاوەن نازەكەم. تۆ به
دەستی قەسد: تۆ به عەمدی. واته: خۆشەويستەكەم تۆ به عەمدی به قسەی ناحەزەكەم منت بێناز كرد، ئەی خاوەن نازەكەم.
٤. سيا: ڕەش. تاڵه: «طالِع»، ناوچاوان. واته: من «صەيدی»م، هەر له
مێژەوه، هەر له كۆنەوه غوڵام زادەتم، بەڵام بەداخەوه من تاڵه ڕەش‏و بەدبەختم.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit