ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
ياران كێ ديەن، ياران كێ ديەن
سەر ڕشتەی خەمان چوون من كێ ديەن١

قەلبم جه بۆتەی زەڕەی خەم بيەن
ڕۆحم به خەمناك ئی قاڵب شيەن٢

ئەسڵم جه خەمەن، جه خەم بيەنا
بابۆ من خەما، خەمانی ديا٣

سەر تا پام خەمەن، جه مەدرەسەی خەم...
دەرسی خەم وانام، جەلام بيەن جەم٤

دەرسم هەر خەمەن، هەر خەم مەوانوو
غەير جه خەم فێشتەر هيچ نمەزانوو٥

هەركەس خەمگينەن بەيۆ وەلای من
خەم چەنی خەمان زوو مەبۆ ساكن٦

١. كێ ديەن: كێ ديويەتی. خەمان: خەم‏و خەفەت. واته: ڕەفێقان كێچاوی پێ كەوتووه، كێ ديويەتی؟ ! هەر من سەر ڕوشتەی خەم‏و خەمباری
بم‏و يەكێتر وەكوو من نەبێت! ؟ .
٢. واته: ئەڵێی لەشم كه دروست كراوه له بۆتەی خەما دەرهاتووه، گيانم
به خەمباری چوەته ئەم قاڵب‏و لەشه خەمبارەمەوه.
٣. بابۆ من: باوكی من. جه خەم بيەنا: له خەم پەيدا بووم. خەمانی ديا: له
سكی خەمان كەوتمه خوارەوەو هاتمه دونياوه. ديا: ديمی، لەو بووم. واته: من ئەسڵم له خەمه، خەميش له من بووه، باوكی من خەمه، دايكيشم خەمانه.
٤. واته: سەرتاپام: خەمه، له قوتابخانەی خەما دەرسم خوێندووه،
دەرسەكەشم دەرسی خەم بووه، ئێستا خەمی هەموو دونيا لەلام كۆ بووەتەوه.
٥. واته: دەرسم ئێستاش هەر خەمەو خەم ئەخوێنم، جگه له خەم
بەولاوه هيچی‏تر نازانم.
٦. واته: هەركەس خەمگينه با بێته لای من، خەم لەگەڵ خەما زوو ساكن
ئەبێ.
«تێبينی»: وا ئەزانم ئەم نيوه شيعرەی دوايی‏يه له «بێسارانی»يەوه وەرگرتبێ. وەكوو «مەولەوی» ئەڵێت:
بێسارانی‏يەن نەتۆی فەردی من
خەم چەنی خەمان زوو مەبۆ ساكن.
م. كاردۆخی
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit