ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
هاره سەختەنی ١، هاره سەختەنی
تۆ خۆ كەم قيمەت، سەنگی سەختەنی٢

چی بوڵەند ئيقباڵ، ساحێب بەختەنی
يار ئاما وەلات، جەهدو جەختەنی٣

تراشيدەی دەست سەر ئوستادی باش
جەستەت پوڕ زەخم قوڵنگەی سەنگ تاش٤

يادگار ئۆسای قەديم زەمانان
دەس ئاسی دەس كێش خياتەی خانان٥

چمان تاشيای تێشەی فەرهاد بێ
دەستت جه نەمام دارای شمشاد بێ٦

ئارۆ قيبلۆ من به لەنجەو لاره
تەشريفش وەلای تۆ ئامان، هاره! ٧

شيرينەن نيشتەن دانه مەدۆ پێش
هارەش هار كەردەن دەور مەدۆ نەوێش٨

مەگێڵۆ به دەو چوون چەرخی چەپگەرد
هەياهووش گەرمەن مەناڵۆ جه دەرد٩

دوو ليمۆی وەش بۆش تەرحی شەمامه
جمه جمشانه نه يەخعەی جامه١٠

كەس چوون تۆ ئازيز جەلای يار نەبی
هاره چی وەشی سا چی هار مەبی١١

تای توڕەی زوڵفان سيای عەنبەر بۆ
سەر ئاوێز كەردەن تا وەبانی تۆ١٢

دەخيلەن دەستت به دەستی يارەن
پەنجەش ڕێش نەبۆ، هاره هاوارەن١٣

شيرين به سەد ناز مەكێشۆ دەسته
دانه مەدۆ پێت چوون ئاوات واسته١٤

دانەش مەسانی چوون ستەمكاران
مەكەريش وه گەرد توتيای شاران١٥

تاقەت شی جەلام واتم ئەی هاره
به مەودای ئەڵماس بای پاره پاره١٦

تۆ دەستی شيرين دەسته كێشتەن
ئاواتت بڕيان، ناڵەی چێشتەن! ١٧

تۆ پەنجەی شيرين كەفتەنت وەسەر
چی ساڕێش نەبی زامانی خەتەر١٨

با من بناڵوو ڕوان تا شەوان
زەدەی هيجرانم، دەردم بێ دەوان١٩

هارەی هەراسان، هەردەی هەرده گێڵ
كەم دەور ده نه وێت چوون دێوانەی وێڵ٢٠

ئانه شيرينەن دوڵبەر، دوڵستان
دڵ چێت مەسانۆ به مەكرو داستان٢١

به بەين‏و به قاش هيچ مەبه خەره
جەفاش سەد بارەن، وەفاش يەك زەڕه٢٢

چەنی كەس تا سەر هەرگيز يار نيەن
ياری ساحێب شەرت وەفادار نيەن٢٣

كاتێ مەزانی هۆر ئێزا به قەس
چوون بێ بەينەتان جه تۆش كێشا دەس٢٤

شی به ماوای وێش تەشريف بەردەوه
تۆش ئاستی وەلای داخ‏و دەردەوه٢٥

كۆتايی سەداو نەعرەتەو دەنگت
بێ قيمەت گنای، كەساس بی سەنگت٢٦

به دڵەی پوڕ سۆز مەينەت بارەوه
پێچيای به دەرد دووری يارەوه٢٧

ئەوسا چەنی زام بێ دەوای خەتەر
مات مەبی بێ دەنگ، جه «صەيدی» بەتەر٢٨

١. «تێبينی»: هەڵبەستی هاره سەختەنی لەو نوسخانەی كه لەلام بوون،
ئەمەيان له هەموويان زۆرتر بوو وه بەلامەوه ڕاست‏تر بوو، وه تا ئێستا لەم '٢٧' هۆنراوه زياترم نەبيستوه له هيچ گۆڤارو پەرتۆكێكدا. شياوی باسه كه «صەيدی» ئەم هۆنراوەی كاتێ وتوه كه «شيرين» چووه بڕوێش بكات به دەسهاڕ. م. كاردۆخی
٢. هاره: دەسهاڕ. سەختەنی: سەختيت. سەنگ: بەرد. ئەم شيعره لەگەڵ
چوار شيعری دواوه مانايان پێكەوه دێت.
٣. بوڵەند: بەرز. ئامان وەلات: هاتووەته لات.
٤. تراشيده: به قوڵنگەو چەكوش تاشراوو ڕێك كراو.
٥. دەس ئاس: دەسەمۆ. دەس كێش: دەس ڕاكێشەر.
٦. تاشيای: تاشراوی. تێشەی: تەشووی. دەستش: دەستی. واته: ئەی
دەسهاڕ تۆ بەردێكی كەم نرخ‏و سەرسەختی، ئێسته كه وا بەخت بەرزو خاوەن ئيقباڵی لەبەر ئەوەيه يار هاتووەته لات، تۆ باش ئۆسا تاشيويتی وه لەشت به قوڵنگه هەمووی زامار بووه، وه له كۆنەوه دەسەمووی جوانانی، وا دياره تۆ به تەشووی «فەرهاد» تاشراويت‏و دەستەكەت داری «شمشاد»ه.
٧. ئارۆ: ئەمڕۆ. واته: ئەمڕۆ قيبلەی من به لەنجەو لار تەشريفی بۆلای تۆ
هێناوه ئەی دەسهاڕ.
٨. نيشتەن: دانيشتووه. دانه مەدۆ پێش: گەنم ئەكا به دەسهاڕەكەدا. واته:
بينيم كه شيرينی خۆشەويستم دانيشتووەو گەنم ئەكا به دەسهاڕەكەداو دەسهاڕەكەی هار كردووه، خێرا خێرا ئەسووڕێتەوه به دەوری خۆيا.
٩. مەگێڵۆ به دەو: به توندی ئەسووڕێتەوه. هەياهووش: ناڵەی. واته:
دەسهاڕەكه به توندی ئەسووڕايەوەو وەك چەرخی چەپگەرد هاوار هاوارو ناڵه ناڵی بوو به دەوری خۆيا له دەردی يار.
١٠. دوو ليمۆ: دوو مەمكی. وەش بۆ: بۆن خۆش. جمه جمشانه: جووڵه
جووڵيانه. واته: كاتێ شيرين خەريكی دەسهاڕه دوو مەمكه بۆن خۆشەكەی كه وەك شەمامه وان، له يەخەی كراسەكەيەوه لەره لەرو جووڵه جووڵيانه.
١١. (لێرەوه «صەيدی» لەگەڵ هارەكەدا قسه ئەكات) واته: ئەی دەسهاڕ
كەس وەك تۆ لەلای ئازيزو ياران وا خۆشەويست نەبووه، كەوابوو ئەی دەسهاڕ ئيتر بۆچی له خۆشی‏يا هار نابيت.
١٢. واته: تاڵه تاڵەی زوڵفه ڕەشه عەنبەربۆكانی بەر بووەنەوه تا گەيشتووەنه
سەری تۆو بەسەرتا بڵاوەيان كردووه.
١٣. واته: دەخيلتم ئەی دەسهاڕ دەستت دا به دەستی يارەوه (مەبەستی
دەستەی هارەكەيه كه دەسی پێوه ئەگرێو ئەی‏سووڕێنێتەوه)، هاوار دەخيلتم ئاگادار به پەنجەی ڕێش‏و زامار نەبێت.
١٤. مەكێشۆ: ئەكێشێ. مەدۆ: ئەدا. ئاوات واسته: ئاواته خواز. واته: شيرين
دەستی تۆی گرتووەو به نازەوه دەستت ڕائەكێشێو دانه گەنمت ئەداتێ وەك ئاواته خواز، ئيتر بۆ ئەناڵێنی؟ ! ، ئەم هاوارو ناڵەت له چيه! ؟ .
١٥. واته: ئەی هاره دانەی لێ وەرئەگری‏و وەك زۆردارو ستەمكاران ئەی
هاڕی‏و وردی ئەكەی وەك گەردی توتيا. (توتيا: تۆزێكی زۆر وردەو دەرمانی چاوه).
١٦. تاقەت شی جەلام: تاقەت‏و پشووم نەما. مەودای ئەڵماس: نووكی
ئەڵماس. واته: ئيتر سەبرو تاقەتم نەماو وتم: ئەی دەسهاڕ دەك به نووكی ئەڵماس پارچه پارچەو لەت لەت بی توْ ئاواتت بڕاوه ئيتر ناڵه ناڵی چيته.
١٧. واته: ... تۆ شيرين دەستت ئەكێشێت‏و ئاواتت هاتووەته دی، ئيتر بۆچی
ئەناڵێنی! ؟ .
١٨. واته: ... تۆ پەنجەی ناسكی شيرينت بەر كەوتووه، ئيتر بۆچی برين‏و
ئازارت نەسرەوتووه! ؟ .
١٩. واته: با من شەوو ڕۆژ بناڵێنم، چونكی يار به دوور كەوتنەوەی لێم
زامداری كردوم‏و تووشی دەردێكی بێ دەرمانی كردوم! .
٢٠. واته: ئەی دەسهاڕی هەراسان به شاخ‏و هەردا گەڕاو، كەم خۆت خول
دەو سووڕ مەخۆ وەكوو دێوانەی وێڵ.
٢١. ئانه: ئەوه. دوڵستان: دڵت لێ ئەسێنێ. چێت: لێت. مەستانۆ: ئەسێنێ.
واته: ئەوه شيرينه! دوڵبەرێكی دڵ ڕفێنه! دڵت لێ ئەسێنی و ئەتكا به داستان‏و چيرۆك لەناو خەلقا، وه به مەكرو فێڵ دڵت داگير ئەكات.
٢٢. واته: به شەرت‏و پەيمانی ئەو ياره تۆ دەسخەڕۆ مەبه، ئەو ياره جەفای
سەد باره، وەفايشی زەڕڕەيه ئازاری زۆرت ئەدات‏و بێ وەفايه.
٢٣. چەنی كەس: لەگەڵ كەسا. تا سەر: به دايم. نيەن: نيه. [ماناكەی لەگەڵ
هۆنراوەی دواييدا دێت].
٢٤. هۆر ئێزا: هەڵسا. به قەس: به عەمدی. جه تۆ: له تۆ. واته: ئەو ياره قەت
به دايمی لەگەڵ هيچ كەسێكا يار نيه، له شەرت‏و پەيمانيشا وەفادار نيه، ئەوەنده ئەزانی هەڵسايەوەو به عەمدی دەستی له دەستی تۆ بەرداو هيچ دەربەسی شەرت‏و پەيمان نەبوو.
٢٥. [شی: ڕۆيشت. تۆش ئاستی: تۆی بەجێ هێشت. مانای ئەم هۆنراوەو
هۆنراوەكانی دوايی له هۆنراوەی ئاخردا دێت].
٢٦. [بێ قيمەت گنای: بێ قيمەت بووی].
٢٧. [پێچيای: پێچ ئەخۆی].
٢٨. واته: پاش ئەوه دەستی له تۆ بەردا چووەوه بۆ شوێنی خۆی‏و تۆی
بەجێ هێشت بەلای داخ‏و خەم‏و دەردەوه، ئەو كاته ئيتر تۆيش له هاوارو ناڵه ئەكەوی‏و بێدەنگ ئەبی، بێ نرخ‏و كەساس وەكوو بەردی بێ قيمەت دائەكەوی. ئەو حەله تۆيش به دڵێكی پڕ سۆزو مەينەتبارەوه پێچ ئەخۆی‏و بەدەس دەردی دووری يارەوه. ئەو وەخته لەگەڵ زامی بێ دەرمانی خەتەرناكا مات‏و بێ دەنگ ئەبی، له «صەيدی» خراپتر! .
«تێبينی»: له هێندێ نوسخەدا هۆنراوەی دوايی بەم جۆرەيه:
ئەوسا جه دەس زام بێ دەوای خەتەر
مات مەبی خامۆش، جه «صەيدی» بەتەر
م. كاردۆخی
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit