ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
هامسەران ئێشان، هامسەران ئێشان
ئێشەو زامی تەن خاس مەدان ئێشان١

مەلوول‏و زوير خاتر پەرێشان
چمان قيمەی جەرگ ئەمن مەكێشان٢

كەس نيەن پەرسۆ ئی زامداره كێن
ئی بەندەی بەدبەخت، سيا ستار كێن٣

پەی ڕووی ڕەزای حەق فيكرێ جه حاڵم
با نەگێرۆ عام هەناسەی كاڵم٤

ئەر زامان بەی تەور تا سوب كەران چڵ
سوب لاشەی «صەيدی» مەسپاران به گڵ٥

١. واته: هاوڕێيان، ياران من ئێشم هەيه، ئەمشەو زامی لەشم ئێش‏و
ئازاری زۆره.
٢. واته: مات‏و زويرم، حاڵم پەرێشانه وا ئەزانم جەرگم قيمه ئەكەن،
ئەوەنده ناڕەحەتم.
٣. واته: كەس نيه بپرسێت ئەم زامداره كێيه؟ ! يا بڵێ كێيه ئەم كەسه
بەدبەخته هەسێره ڕەشه، وا به ئێش‏و ئازارەوه ئەتڵێتەوه؟ ! ..
٤. واته: بۆ خاتری خوا بێن چارێكم بكەن با هەناسەی كاڵم عالەم پڕ
نەكات‏و دونيا دانەگرێ.
٥. واته: ئەگەر ئەم زامانەم بەم جۆره تا بەيانی چڵ بكەن، وا بەيانی كه ڕۆژ
بووەوه ئەبينن «صەيدی» مردووەو خەريكن لاشەكەی ئەخەنه ژێر گڵەوه.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit