ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
نازداران ياوان ١، نازداران ياوان
نازاری بێ عەيب، نازداران ياوان٢

«عليك السَّلام» وەبانی چاوان
سەر زەمين به نوور لەقای تۆ ئاوان٣

بنازوو به سونع دارای بێ نياز
به قودرەت شەخسی چوون تۆ مەدۆ ساز٤

به لەب ياقووتی، به گۆنا قەمەر
شۆخ‏و زەريفی نه عالەم يەكسەر٥

«ياللّە» تا دەوران دونيا وەپا بۆ
خوا يارت بۆ، ئينه دۆعات بۆ٦

قيبلەم سوپەردەی «وەيس»ی نازار بای
ئەمين جه گەزەند ديدەی بەدكار بای٧

فيدای باڵات بام سەوڵی سەرئەفراز
بديه پەی جەستەيم، به نيم نيگای ناز٨

«صەيدی» تا ئەو رۆ ڕۆش نه حەياتەن
هەر گۆيای مەدحی سەنای باڵاتەن٩

بەو شەرت تۆ بەندەی ئيخلاسش وانی
شايستەی ئەنعام خەڵاتش زانی١٠

١. «تێبينی»: ئەم هەڵبەستەی كاتێ داناوه كه يارەكەی هاتوەته لای‏و
سەلامی لێ كردووه.
٢. ياوان: گەيشت. (ياوان: گەييوه. بۆ مێوه). واته: وا نازار گەيشت، وا نازار
گەيشت، نازاری بێ عەيب وا هات‏و گەيشت.
٣. ئاوان: ئاوەدانه. واته: بەخێر هاتی بەسەر چاوان وەرامی سەلامی
ياری داوەتەوه، سەر ڕووی زەويش به هاتن‏و لەقای تۆ ئاوەدان بووەوه.
٤. بنازوو: بنازم. دارای بێ نياز: خوا. مەدۆ ساز: دروست ئەكات. واته:
بنازم به قودرەتی يەزدانی بێ نيازا كه جوانێكی وەك تۆی دروست كردووه.
٥. واته: لێوت وەك ياقووته، كوڵمت وەك مانگه، جوانی، شۆخی، لەناو
عالەما تاكی، وێنەت نيه له دونيادا.
٦. وه پا بۆ: تا مابێت. خوا يارت بۆ: خوا ئاگادارت بێ. ئينه: ئەمه. (پاش
ئەوه كه يارەكەی هەڵ ئەسێت‏و بڕوا بەم جۆره خوا حافيزی لێ ئەكات، ئەڵێ: ) خوات لەگەڵ، خوا ئاگادارت بێو بت‏پارێزێ، ئەمه دۆعات بێ.
٧. واته: قيبلەم تۆم سپارد به وەيسی نازار كه ئاگادارت بێو تووشیناڕەحەتی نەبيت، وه له چاوی بەد بت‏پارێزێ.
٨. واته: فيدای باڵات بم ئەی باڵا بەرزی وەك سەوڵ، بنواڕه بۆ جەستەم،
به نيو نيگای نازەوه سەيرم كه.
٩. واته: «صەيدی» تا ئەو ڕۆژه له ژيانايه هەر خەريكی تاريف‏و مەدحی
باڵای تۆيه ئەی يار.
١٠. واته: بەو شەرته كه تۆ به بەندەيێكی دڵسۆزی بزانی، لەوانەی كه
بەلاتەوه باشن‏و لايقی خەڵاتن‏و خەڵاتيان ئەكەی، ئەويش به يەكێ لەوانه حيساب كەی.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit