ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
نەورۆز گوڵ خێزان، نەورۆز گوڵ خێزان
وادەی وەهارەن، نەورۆز گوڵ خێزان١

بەدەن كافووران، خاڵ خورده ڕێزان
پۆشان مايەی عەتر بۆی عەنبەر بێزان٢

نەورۆز گوڵ جاسووس گوڵانی تازەن
وەهار كيانان، مزانی وازەن٣

بافتەن پەی زينەت ڕەندانی دوڵبەر
چوون جوقەی تاوس بپێكان وه سەر٤

قاسد نەورۆزان نەپای هەردەوه
يەك يەك بەر ئامان نەتۆی پەردەوه٥

هێمای خۆ زمسان تەشريف نەبەردەن
نەورۆز گوڵ موژدەی وەهار ئاوردەن٦

مزانی بدۆ زومستان ويەرد
تەختی يەخ بەندش هەوادا به گەرد٧

ئەر سەد كه هەوای سەرديش بەرۆ تەن
خورشيد مەنزڵگاش نه بورجی حوتەن٨

بەڵێ، جاڕ چيان نەورۆز جاڕ مەدان
جاڕی پادشای نەووەهار مەدان٩

بادی وادەی وەشت جه كۆسار مەيۆ
ياران مزانی، نەووەهار مەيۆ١٠

پادشای وەهار وادەی وەختشەن
به تەعجيل مەيۆ، ئامای جەختشەن١١

وەختەن شای وەهار بنيشۆ نه دەور
جاڕ بكێشۆ ڕەعد، تەمەلوول‏و هەور١٢

وەختەن بگێرۆ ڕووی دەشتی سارا
كەوكەبەی وەهار وێنەی شای «دارا»١٣

وەختەن بەيۆ بەر ئوردووی گوڵاڵان
گێران دەرو دەشت، چوون هەردەی جاران١٤

وەختەن برۆسان گوڵان هەزار ڕەنگ
چەرمەو زەردو سوور، چوون دێبای فەرەنگ١٥

وەختەن شای وەهار بكيانۆ خەڵات
سەوزی ئەتڵەس ڕەنگ پەی ڕووی سەر بيسات١٦

وەختەن «شەقايق» سەر باوەرۆ بەر
هۆردۆ ئاڵای سوور جه باڵای كەمەر١٧

وەختەن بوڵبوڵان جه شيرين خاودا
بيدار بان جه موڵك خاسەی «زەهاو»دا١٨

وەختەن ساڕێش بۆ خاترشان جه داخ
كەت بنيان به عەزم گوڵ گەشتی «لەيلاخ»١٩

فەسڵی نەووەهار وەختی گوڵ گەشتەن
سەر زەمين به ڕەنگ سارای بەهەشتەن٢٠

وەختی شادی‏و عەيش ئەيامی سەيرەن
پەنەش دڵشادەن، ئەر وەحش، ئەر تەيرەن٢١

ئەگەر خاترێو ناچاخەن، زوير
وەهار بێ كەيفيش مەبەرۆ جه وير٢٢

چونكه شای وەهار شادی مەوازۆ
هيچ كەسێ خەمناك، مەلوول، نمازۆ٢٣

«صەيدی» چوون مەلوول هيجرانی يارەن
فێشتەر خەمناكيش فەسڵی وەهارەن٢٤

١. نەورۆز گوڵ: گوڵی نەورۆز. خێزان: دەرهاتووه. واده: وەخت. واته:
گوڵی نەورۆز دەرهاتووه، وادەی بەهاره كەوا گوڵ نەورۆز سەری دەر هێناوه.
٢. واته: لەش سپی‏يەكان، خاڵداره بچوكەكان خۆيان ڕازاندووەتەوه به
بۆنی عەتری گوڵه بۆن خۆشەكانيانەوه.
٣. واته: نەورۆز گوڵ بەهار به جاسووسی ناردويەتی تا هەواڵ بزانێت‏و
مزگێنی بدات به دەرهاتنی گوڵان‏و هاتنی بەهار.
٤. پەی زينەت: بۆ جوانی. بپێكان: بی‏هۆننەوه. واته: بافته جوانه
دوڵبەرەكان بۆ ڕازاندنەوەی خۆيان نەورۆز گوڵ بهۆننەوه وەكوو جوقەی ئاووس بيكەن به سەری خۆيانا.
٥. بەر ئامان: دەر هاتوون. واته: ڕابەری نەورۆز له داوێنی هەردەوه يانێ
نەورۆز گوڵ يەكه يەكه وا له پەرده هاتنه دەرەوه.
٦. هێمای: هێشتا. نەبەردەن: نەی‏بردووه. ئاوەردەن: هێناويەتی. [ماناكەی
لەگەڵ هۆنراوەی دواييدا دێت].
٧. واته: هێشتا زستان تەشريفی نەبردووه، نەورۆز گوڵ مزگێنی بەهاری
هێناوه، تا مزگێنی بدات: زستان ڕۆيی، تەختی يەخ‏و سەهۆڵی توڕداو كردی به تۆز.
٨. حوت: ئاخر مانگی زستانه. واته: ئەگەرچی ساردی هەوا لەش
ئەتەزێنێ، گوێی مەدەرێ، ڕۆژ وا له بورجی «حوت»ا. اِذا دَخَلَ الشَّمسُ فِی‏الْحُوتِ، اَلْبَرَدُ يَمُوتُ ]هەركاتێ خۆر بكەوێته ناو بورجی حوت، مانای وايه ئيتر سەرما نامێنێو ئەمرێ].
٩. واته: ... بەڵێ جاڕ كێشەكانی نەورۆز جاڕ ئەدەن، جاڕی پادشای
بەهاری تازه ئەدەن.
١٠. وەشت: بارانی بێ ئازار. مانای ئەم هۆنراوەيه له هۆنراوەی دواييدا دێت.
«تێبينی»: له هەورامانا له زستانا هەر بەفر ئەبارێ لەباتی باران، جا كه
باران باری مانای خۆشی هەوايەو نزيكی بەهاره. م. كاردۆخی
١١. مەيۆ: دێت. ئامای: هاتن. واته: بای وەعدەی باران له كۆسارانەوه
دێت، هاوڕێيان ئەمه مزگێنی بەهاری تازەيه، پاشای بەهار وەختی هاتنيەتی، وا به پەله دێت هاتنی، به جەخته.
١٢. واته: وەخته پاشای بەهار بێته سەر دەور، جاڕ كێشەكانی جاڕ بدەن،
ئەوانيش هەورو ڕەعدو بەرق‏و ترێشقەن. جاران پاشايەك بووبێ به پاشا وتويانه: دەور دەوری فڵانه، «صەيدی»ش ئەڵێ: نزيكه جاڕ بدەن بڵێن: دەور دەوری بەهاره.
١٣. واته: وەخته دەبدەبەی بەهار وەكوو «دارا» ڕووی دەرو دەشت
بگرێت. دارا، شای پێشووی ئێران.
١٤. واته: وەخته سوپای گوڵاڵان بێته دەر، هەردو دەرو دەشت وەك جاران
داگير كەن.
١٥. چەرمه: سپی. دێبا: قوماش. واته: وەخته بێنه دەرو پێ بگەن‏و
بدرەوشێنەوه به هەزار ڕەنگه، گوڵو گوڵاڵه، له سپی‏و زەردو سوور وەك پارچەی فەرەنگ.
١٦. وەخته شای بەهار خەڵات بنێرێ له سەوزو ئەتڵەسی ڕەنگ، بۆ ڕووی
سەر ئەرز.
١٧. شەقايق: گوڵێكی سووره. سەر باوەرۆ بەر: سەر دەربێنێ. هۆردۆ:
هەڵدا. جه: له. كەمەر: شاخ. واته: وەخته شەقايق سەر بێنێته دەرو لەسەر شاخەكه ئاڵای سوور هەڵكات.
١٨. واته: وەخته بوڵبوڵەكان له خەوی شيرين هەستن له وڵاتی زەهاودا. «زەهاو»: ناوچەيەكه له كرماشان، به نيسبەتی هەورامان زەهاو گەرميانەو
گەرمتره.
١٩. واته: خەريكه دڵيان ساڕێش بێو داخيان نەمێنێو ڕوو بكەنه گوڵ
گەشتی لەيلاخ. «لەيلاخ»: ناوچەيەكی كوردستانی ئێرانه، شوێنێكی ساردو ئێڵاخه. مەبەستی «صەيدی» لەم دوو هۆنراوەدا ئەوەيه كه: وەخته بوڵبوڵەكان له گەرميان هەڵسن بێن بۆ كوێستان.
٢٠. واته: فەسڵی بەهاره، كاتی گوڵ گەشته، زەوی ڕەنگاو ڕەنگه، هەروەك
بەهەشته.
٢١. واته: وەختی عەيش‏و شادی‏يه، ڕۆژی سەيرانه، بەم ڕۆژه زۆر
دڵخۆشه هەرچی گيان لەبەره، ئەگەر كێويێكی چوارپێيه، يا باڵندەيه به بەهار دڵخۆشه.
٢٢. واته: ئەگەر خاترو دڵی يەكێ عاجزو زوير بێت، خۆشی بەهار كەيف
خۆشی ئەكات، بەهار ئەو دڵ تەنگی‏و زويری‏يه لەبير ئەباتەوه.
٢٣. واته: پاشای بەهار خۆی حەز به شادی‏و كەيف‏و خۆشی ئەكات،
لەبەر ئەوه كەس به مەلوولی‏و دڵ تەنگی ناهێڵێتەوه.
٢٤. فێشتەر: زياتر. خەمناكيش: زويری. واته: «صەيدی» چونكه مەلوول‏و
دڵ تەنگی دووری ياره، عاجزی‏و دڵ تەنگی‏يەكەی زياتر له فەسڵی بەهار دايه.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit