ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
گوڵ نەرگس به وێش، گوڵ نەرگس به وێش
شۆخی ديده مەس مەنازۆ به وێش١

كەسێوه دانا بواچۆ پەرێش
تۆ جه هامشانی ديدەی يارت چێش! ؟ ٢

ديدەی مەستی يار مايەش هەر نوورەن
نەرگس تۆ ديدەت نابيناو كۆرەن٣

سا كه نەداری مايەی نووری چەم
چەنی ديدەی دۆس پەی چێش مدەی دەم؟ ٤

شۆخی هەر لايق ديدەی ديدەمەن
چەم هەر ئی چەمەن، دەم هەر ئی دەمەن٥

رشتەی قۆرەتەن، جه ئەزەل سيان
نەك واچی به مێڵ سورمەش تێ نيان٦

نابينای بێ نوور، وێت چی مەزانی! ؟
ئيتر چی كەری داوای هامشانی! ؟ ٧

«صەيدی» خۆ جه داخ ئی ديدەی مەستش
وەشی ئی دونيا بەرشی جه دەستش٨

١. به وێش: به خۆی. ديده مەس: چاوی مەست. مەنازۆ: ئەنازێ.
[ماناكەی له گەڵ 'سێ' هۆنراوەی دواييدا پێكەوه دێت].
٢. بواچۆ: بڵێ. چێش: چی.
٣. [كۆر: كوێر].
٤. چەم: چاو. نەداری: نييته، نووری چاوت نيه. واته: شۆخی چاو
مەست، نەرگس به خۆيا زۆر ئەنازێ، با ژيرێك پێی بڵێ: تۆ چۆن ئەتوانی دەم له هاوشانی يار بدەيت! ؟ ، چاوی يار هەموو كاتێ هەر گەش‏و نوورانی‏يه، نەرگس تۆ چاوت نابيناو كوێره! ، ... تۆ كه چاوت هيچ نابينێ، چۆن دەم له هاوشانی يار ئەدەيت! ؟ .
٥. ديدەی ديدەمەن: چاوی چاومه. ئی: ئەم. دەمەن: دەمەيه. [ماناكەی
لەگەڵ هۆنراوەی دواييدا دێ].
٦. قۆرەتەن: دەسەڵاتی خوايی‏يه. واته: نازداری‏و شۆخی هەر لايقی
چاوی چاومه يار، «چاو» هەر ئەو چاوەيه كه يار هەيەتی، «دەم» هەر ئەو دەمەيه كه ئەو هەيەتی؛ (ئەو چاوه چاوێكه) كه ڕەژراوی خوايی‏يەو له ئەزەلا ڕەشه! ، نەكەی بڵێی ئەمه به «كلتوور» ڕەشتوويەتی.
٧. واته: نەرگسی نابينا مەگەر خۆت نازانی وايه، ئيتر چۆن داوای
هاوشانی ئەكەيت لەگەڵ ياردا.
٨. واته: «صەيدی» خۆ له داخی ئەو چاوه مەستەی ياره، وا خۆشی ئەم
دونيايەی لەدەس دەرچوو.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit