ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
كاتێت زانا، گێرەم قاره
پێسەو «موسا»ی عەسام شاره١

«ژيوار»م كەرد «زرێبار»ه
«نيشات» ئەر بەی تۆم پەی ناره٢

١. كاتێت زانا: وەختێ ئەزانی. گێرەم قاره: تووڕه بووم. پێسەو موسای:
وەكوو موسا. عەسام شاره: دار عەسام تووڕدا. واته: كاتێ ئەزانی ڕقم هەڵگرت‏و توورەبووم وەكوو حەزرەتی «موسا»عەسای تووڕدا، وا منيش بەو جۆره عەسام فڕێ داوه.
٢. ژيوار: دێێكه له «هەورامان» شوێنی نيشاتی خۆشەوستيەتی. زێبار:
گۆمێكه له ناوچەی «مەريوان». واته: «نيشات»، ئەگەر تۆم بۆ نەهێنن، وا تووڕه ئەبم وەك «موسا» عەسا تووڕ ئەدەم‏و ژيواری دێتان ئەكەم به زێبارو غەرقی ئەكەم.
«تێبينی»: ئەم دوو هۆنراوەم له مەلا «حەسەن»ی «قاضی» شاعير، وه له «ئەحمەد هەورامی»م بيست كه وتيان ئەم دوو شيعره هی «صەيدی»يەو له ديوانەكەيا ديومانه، وه لەلايەن خزمێكی دوور وڵاتيشەوه بۆم هاتبوو هەر وابوو كه ئەوان وتيان.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit