ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
سەیدی هەورامی دیوانی سەیدی هەورامی
٤١. قيبلەم چی دونيا...
قيبلەم چی دونيا ١، قيبلەم چی دونيا
ئێنده ئاواتم مەندەن چی دونيا!!... ٢

ڕوێ وەر جه مەرگ به ديدەم بديا
لەب وەبانی لەب لاڵی تۆم بنيا٣

هەردوو بنيامان سەر وه يەك سەرين
كەردامان ڕازی ويەردەی دێرين٤

بديام دەستی تۆم وستەن نه گەردەن
ئەوسا بواستام ئاوات وه مەردەن٥

بۆ بنيام وه بۆی زوڵفی موشكينت
بكەردام تەواف كابەی جەمينت٦

باڵای وێم پەخشان باڵات بكەردام
داخم نەمەندا، ئەوسا بمەردام٧

ئەوسا، جەو دما ئەگەر مەمەردم
پەی مەردەيی وێم شادی مەكەردم٨

١. «تێبينی»: ئەم هۆنراوەيه له گۆڤاری «گەلاوێژ»ی ژماره '٨'ی ساڵی
'٧'دا بڵاو كراوەتەوه.
٢. واته: قيبلەم، ياره ئازيزەكەم! خۆزگه لەم دونيايەدا ئەم ئاواتەم پێك
ئەهات، تەنيا ئەم ئاواته، ئەويش ئەمەيه: ...
٣. ڕوێ: ڕۆژێك. وەر: پێش. جه: له. بديا: بمديايه. مەرگ: مردن.
يانێ: ... [ماناكەی لەگەڵ هۆنراوەی پاشەوەيدا دێ].
٤. كەردامان: بمانكردايه. ڕاز: چيرۆك، باس. ويەرده: تێپەڕێو. دێرين:
كۆن. واته: ئاواتم ئەمەيه ڕۆژێك پێش مردنم به چاوی خۆم چاوم به چاوه جوانەكانت بكەوتايەو لێوی خۆم بخستايێته سەر لێوی لەعلی ياقووتی ئاڵی تۆوه، وه هەردوكمان سەرمان بخستايێته سەر سەرين پشتی وه هەردوكمان پێكەوه حيكايەتی پێشووی خۆمان بۆ يەكتری بكردايه، كه به عەشقەوه چيمان بەسەر هاتبوو، بۆ يەكترمان باس بكردايه، چی له دڵمانا بوو دەرمان بڕيايه بۆ يەكتری.
٥. بديام: بم‏ديايه. وستەن نه گەردەن: خستوومەته گەردن‏و ملم. بواستام: بمخستايه. واته: ... چاوم پێ بكەوتايه كه دەستی تۆم‏ها له ملا، ئەو حەله له
خۆشی‏يا ئاواتم به مردن ئەخواست.
٦. [مانای ئەم هۆنراوەيه لەگەڵ هۆنراوەی دواييدا پێكەوه دێت].
٧. واته: بۆنی زوڵفی بۆن خۆشتم بكردايه، تەوافی كەعبەی كوڵمتم
بكردايه، باڵای خۆم له باڵای تۆوه بئاڵاندايه به دەوری يەكتريدا پێچمان بخواردايه، ئەو حەله داخم نەئەما ئەگەر ئيتر بمردايەم.
٨. ئەوسا: ئەو وەخته. جەو دما: پاش ئەوه. وێم: خۆم. مەردەيی: مردن.
مەمەردم: ئەمردم. مەكەردم: ئەم‏كرد. واته: ئەو كاته، وه لەپاش پێك هێنانی ئەم ئاواتەم، ئەگەر ئەمردم بۆ ئەو جۆره مردنەم شاييم ئەگێڕا.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit