ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
سەیدی هەورامی دیوانی سەیدی هەورامی
٤٠. قيبلەم وير نەبێ...
قيبلەم وير نەبێ، قيبلەم وير نەبێ
جارێ چوون جاران ئێمەت وير نەبێ١

كەشتيمان به دەس تۆ تەقدير نەبێ
ئەرنا جەلای تۆ هيچ تەقسير نەبێ٢

ئەر تەقدير به دەس تۆ بيا مەرگم
مەودای تێغی تيژ مەدات وه جەرگم٣

مەدات وه جەرگم سەد جار نێشی تێغ
تا ڕيشەی گيان مەكەندی جه بێخ٤

ئەر جەرگم بدەی لەت لەت به چڵدا
ئەسڵا ئينسافت نيەن جه دڵدا٥

بێ مروەت جارێ جه حەق نەتەرسای
پەی جەستەی خەستەم هەرگيز نەپەرسای٦

هەر ڕۆ جه نۆوه مەڕەژی چاوان
سەر نێشی موژەت وه سوهان ساوان٧

موژانت هوون ڕێز، كوشندەن قاتڵ
يەك يەك چوون خەدەنگ مەدەيشان نه دڵ٨

هەزاران زامت وه جەرگم كەردەن
خەمتەن هوونی من بەيۆت وه گەردەن٩

هەرگيز بێ ئينساف نەداری عادەت
جارێ زامدارت كەری عەيادەت١٠

تۆ ديدەت پەی قەسد كوشتەی من ڕەشتەن
چمان كه «صەيدی» بابەی تۆش كوشتەن١١

١. وير: بير، له ياد. نەبێ: نەبوو. واته: ياره خۆشەويستەكەم، قيبلەم! ،
ئێمەت بۆ له بير نەبوو، جارێ له جاران ئێمەت بۆ ياد نەكرد؟ ! .
٢. واته: پاپۆڕی ژيانمان تەقديراتی به دەس تۆ نەبوو، ئەگەر به دەستی تۆ
بوايه له ناخۆشی ژيانمانا هيچ تەقسيرێكت نەئەكرد.
٣. ئەر: ئەگەر. بەدەس تۆ بيا: به دەس تۆ بوايه. واته: ئەگەر مەرگم به دەس
تۆ بوايه به تێغی تيژ جەرگت هەڵ ئەدڕيم.
٤. مەدات: ئەتدا. مەكەندی: هەڵت ئەكەند. واته: ئەوەنده تێغت ئەدا له
جەرگم تا ڕيشەی گيانمت دەر ئەهێنا.
٥. واته: تۆ ئەوەنده بێ ئينسافيت‏و ئيمان له دڵتا نيه؛ ! ئەگەر جەرگم پارچه
پارچه كەيت، وه لەته لەته بيدەی به چڵی دارو درەختا هيچ دەربەس نيت! .
٦. واته: بێ ئينساف جارێك له حەق نەترسای، هيچ وەختێ هەواڵێكی
لەشی دەردەدارمت نەپرسی.
٧. هەر ڕۆ: هەر رۆژێك. مەڕەژی: ئەڕەژی. سوهان: هەسان. واته: هەموو
ڕۆژێك چاوت ئەڕەژی‏و بەوه سەری بژانگت وەكوو له هەسان بدەی وايه.
٨. مانای ئەم هۆنراوەيه لەگەڵ هۆنراوەی دواييدا دێت.
٩. واته: برژانگەكانت خوێن ڕێژن، قاتڵن، هەريەكێكيان وەكوو تير
ئەيدەی له دڵ، بەو جۆره هەزاران زامت له جەرگم كردووه، لەگەڵ ئەمەشا هيچ دەربەس نيت خوێنی منت بێته گەردن.
١٠. واته: بێ ئينساف! هيچ وەخت عادەتت نيه هەواڵ پرسينێكی زامداری
خۆت بكەی، يا سەری لێ بدەی بزانی حاڵی چۆنه! .
١١. واته: تۆ كه چاوت ڕشتووه، به قەسدی كوشتنی من ڕەشتووته! ، وه
ئەتەوێ من بكوژی، مەگەر وائەزانی كه «صەيدی» باوكی تۆی كوشتووه! ؟ ! .
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit