ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
سەیدی هەورامی دیوانی سەیدی هەورامی
٣٩. عەرزه داشت بەندەی...
عەرزه داشت بەندەی دڵمەندو ڕەنجوور
«صَيد»ی دامی ع شق، به «صەيدی» مەشهوور١

جه ژەهراوی عەشق شەربەت چەشيده
هەرگيز شادی‏و زەوق به چەم نەديده٢

خەستەی پەشێو حاڵ پێكيای زامەت
خەمناك‏و خەمبار دايم خەم قامەت! ٣

نه جامی هيجران سەد هووناو وەرده
تەركی وەفاو بەين هەرگيز نەكەرده٤

دەرد زەدەو هەردەی ئەحبابی شەريف
ڕەندی نازداران «زوڵێخا»ی زەريف٥

خاتر جه «شيرين»، زەريفتەر جه «لەيل»
ياری دڵ ئازار، كەم وەفای بێ مەيل٦

عەرزه جه مەزموون، عەرزه حاڵمەن
ئێدەن گوڵ جەمين، سۆسەن خاڵمەن٧

ئەوەڵ به ئيخلاس سەوگەندان وەرده
ئاخر شەرت‏و بەين تا سەر نەبەرده٨

هەرگاه جه ڕووی لوتف زوڵفان عەنبەرين
ئەر پەرسی ئەحواڵ بەندەی كەمتەرين... ٩

جەلات مەعلووم بۆ سەڵوی خەرامان
جه هيجرانی تۆ كارێ پێم ئامان... ١٠

زەعيف‏و زەبوون زەعفەران ڕەنگم
چوون نەقشی ديوار دايم بێ دەنگم١١

شەوو ڕۆ گريان ديده نمينم
به دڵ سيا پۆش، قامەت خەمينم١٢

جه تێغی هيجران سينه سەد چاكم
ئيفتادەو بێ ناز، خەڵتانی خاكم١٣

بێ تۆ زيندەگيم چوون ژەهری مارەن
دونيا نه ديدەم چوون شەوی تارەن١٤

مەعلووم بۆ جه لات نەونەمام وەش بۆ
«صەيدی» جه فيراق دووری باڵای تۆ... ١٥

حاڵش بەد تەورەن، به ئايەی كەلام
ئيختيار به دەس تۆن، باقی «وَالسَّلام»١٦

١. واته: بەندەی دڵمەندو دڵگيرو دڵ زامار، عەرزی هەيه له خزمەتتا،
ئەو بەندەش كێيه؟ ! «صەيدی»يه كه بووه به داوی عەشقەوەو به «صەيدی» ناوبانگی دەر كردووه. [لێرەدا تا ڕادەيەك ڕوون ئەبێتەوه كه «صەيدی» به «صاد»ه، نەك به «سين»].
٢. ژەهراو: زەهراو. چەشيده: چەشتوو. نەديده: نەی‏ديوه. واته: له
زەهراوی عەشق شەربەتی خواردووەتەوه، هيچ وەخت شادی‏و زەوقی به چاوی خۆی نەديوه.
٣. خەسته: نەخۆش. پەشێو حاڵ: پەرێشان. پێكيا: پێكراو. خەم قامەت:
چەماوه. واته: خەستەيێكی پەشێو حاڵه، پێكراوو زامدارته، خەمناكه، خەمباره، له خەما قامەت‏و بەژن‏و باڵای چەماوەتەوه.
٤. هووناو: خوێناو. وەرده: خواردويەتی. هيجران: دووری. واته: له
جامی هيجرانا 'سەد' جار خوێناوی خواردووەتەوه، لەگەڵ ئەوەشا هيچ وەخت بێ وەفايی‏و بێ شەرتی نەكردووه.
٥. واته: زەدەی دەردی خۆشەويستێكی شەريفه، له هەمو جوانێ
جوانتره، شای نازدارانەو له «زوڵێخا» زۆر جوانتره.
٦. واته: تووشی بووه به تووشی يەكێكەوه كه له «شيرين»و له «لەيلێ»ش
گەلێ جوانتره، تووشی ياری دڵ ئازار دەری كەم وەفاو كەم مەيل بووه.
٧. [ماناكەی لەگەڵ شيعری دواييدا پێكەوه دێن].
٨. سەوگەند: سوێن. وەرده: خواردوو. نەبەرده: نەبردووه سەر. واته: مەبەسم
لەم نامەيه بەيانی عەرزی حاڵو ئەحواڵی خۆمه، حاڵەكەشم ئەوەيه كه ووتم: ئەی گوڵ جەمينی سۆسەن خاڵ! ئەو ڵ جار تۆ به دڵ ڕاستی‏يەوه سوێندت خوارد، له ئاخريا شەرت‏و پەيمانی خۆت نەبرده سەرو پەشيمان بوويتەوه.
٩. ئەر: ئەگەر. هەرگاه: هەروەخت. پەرسی: ئەپرسی. واته: ئەی زوڵف
عەنبەرينی بۆن خۆش، ئەگەر له ڕووی لوتفەوه هەواڵم ئەپرسيت؟ ، هەواڵی ئەم كەمتەرين بەندەی خۆته با بڵێم: ...
١٠. واته: لەلات مەعلووم بێ ئەی سەوڵی خەرامان، له دووری تۆوه
كارێكی وام بەسەرا هاتووه كەوا عەرزت ئەكەم: ...
١١. لەڕو لاوازم، زەعفەران ڕەنگم، وەكوو نەقشی سەر ديوار مات‏و بێدەنگم.
١٢. ديده: چاو. ڕۆ: ڕۆژ. سيا: ڕەش. خەمين: چەماوه. واته: ... به شەوو به
ڕۆژ ئەگريم، چاو فرمێسكاويم، دڵيشم ڕەش پۆشه، قامەت‏و بەژن‏و باڵاشم خوار بووەتەوه، كۆم بووم...
١٣. ئيفتاده: له كەڵك كەوتوو. هيجران: دووری. واته: ... به تێغی دەردی
دووری سينەم 'سەد' پارچەيه، لەت لەته، كەوتووم بەبێ ناز، خەڵتانی خاك‏و خوێنم...
١٤. زيندەگيم: ژيانم. شەوی تار: شەوی تاريك. واته: ... بەبێ تۆ ژيانم وەك
زەهری ماره، دونياش لەبەر چاوم وەك شەوی تاريكه...
١٥. وەش بۆ: بۆن خۆش. جەلات: لەلات. [ماناكەی لەگەڵ هۆنراوەی
دواييدا تەواو ئەبێت].
١٦. واته: ... با لەلات مەعلووم بێ ئەی نەونەمامی بۆن خۆش، «صەيدی» له
دووری‏و فيراقی باڵای تۆ پەرێشانەو حاڵی تەواو بەد حاڵو خراپه، به ئايەتی قورئان تەواو بەرباده، ئيتر ئيختيار به دەستی تۆيەو خوات لەگەڵ.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit