ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
شيرين خاڵت بام، شيرين خاڵت بام
فيدای دانەی موشك شيرين خاڵت بام١

سەرگەردی لەبان وێنەی لاڵت بام
قوربانی بەيان ليمۆی كاڵت بام٢

شەيدای شێوەی ڕەند پەری سامت بام
دێوانەی ڕوخسار جەمين جامت بام٣

زام زەدەی كەمان ئەبرۆی چەفتت بام
حەيرانی خەرام شيرين ڕەفتت بام٤

مەخمووری ديدەی مەستی سيات بام
بێ هۆشی نيگای به ناز ديات بام٥

شيرين يه چەندەن دڵ نه زەنجيرەن
نه حەڵقەی تای زوڵف بەندەن، ئەسيرەن٦

يه تاكەی دوساخ گێسووی سياتەن
ئيرادەت چێشەن، چێش موددەعاتەن٧

ئەر جه بەندی دام مەبۆ گوشاديش
پەنەم دەر موژدەی وەختی ئازاديش٨

وەر عەزمت كوشتەی دڵەی مەجنوون خۆن
ڕەزای دڵی من چەنی ڕەزای تۆن٩

«صەيدی» پەرێ عەشق چوون قەيسی سانی
مەردەيش وەشتەرەن جه زيندەگانی١٠

١. «شيرين»: ناوی يارەخۆشەويستەكەی «صەيدی»يه، كه له زۆر
هۆنراوەيا ناوی بردووه. «شيرين» هەميسان مانای جوانی‏و شيرينی‏يه. لەم هۆنراوەدا ئەڵێت: شيرين فيدای خاڵی شيرينت بم، بەقوربانی ئەو دانه خاڵه بم كه بۆن خۆشه.
٢. سەرگەردی: بەقوربانی. لەبان: لێوەكان. لاڵ: لەعل. بەيان: بەهێ. واته:
بەقوربانی دوو لێوی سووری ياقووتيت بم، به سەرگەردی بەهێو ليمۆ كاڵەكانت بم. شيرين گيان
٣. شەيدا: عاشق. دێوانەی: شێت. جەمين: ناو چاوان. جام: ئاوێنه. واته:
من با شەيدای شێوەی جوانت بم كه وەك پەری وايه، با شێت‏و دێوانەی ڕوخسارو ڕوومەتی جوانت بم كه وەك ئاوێنه وايه.
٤. چەفت: كەج، يا خوار، وێنەی كەمان. خەرام: ڕەوت، ڕەفت، ڕۆيشتن.
واته: با به تيری برۆی كەمانيت زامدار ببم وه حەيرانی ڕەوتی جوان‏و ڕۆيشتنی بەر تيپی هەڵسان‏و دانيشتنت بم. ئەی ياری نازەنين
٥. مەخموور: بێ هۆش. ديده: چاو. سيا: ڕەش. ديات: نواڕينت. واته: بێ
هۆشی چاوی مەستی ڕەشت بم، به نيگاو سەير كردنی بەنازی نواڕينت بۆم، بێ هۆش بكەوم وه لەسەر خۆم بچم.
٦. واته: شيرين ئەمه ماوەيەكی زۆره دڵمت زەنجير كردووەو به حەڵقەی
تای زوڵفت بەستووتەو ديل‏و ئەسيره لەلات.
٧. يه چەندەن: ئەمه ماوەيێكه. گێسوو: پەلكه، زوڵف. واته: تاكەی ديلی
پەلكەی ڕەشت بێ، ئارەزوت چيەو چی داوا ئەكەی؟ ! .
٨. واته: ئەگەر لەو بەندی داوه ڕزگاری ئەبێ وا موژدەم بدەرێ كەی
ڕزگار ئەبێ! ؟ ! .
٩. واته: ئەگەر خۆ خەياڵيشت كوشتنی دڵی شێت كاری منه، وا ڕەزای
دڵی منيش لەگەڵ ڕازی بوونی تۆدايه، چی لێ ئەكەی بی‏كه.
١٠. پەرێ عەشق: بۆ عەشق. مەردەيش: مردنی. وەشتەرەن: خۆشتره.
زيندەگانی: ژيان. واته: «صەيدی» بۆ عەشق وەكوو مەجنوونی دووەمه، حاڵی وەكوو حاڵی قەيسه، كەوابوو مردنی خۆشتره له ژيان، حەز به مردن ئەكا، نەك به مان.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit