شيرين ديده مەست، شيرين ديده مەست
نازدار، نازەنين، شۆخی ديده مەست١
سا كه جه دۆسی ئێمەت كێشا دەست
چەنی يارێوتەر بەينی تازەت بەست٢
شەرت كەردەكەی وێت نەدارات به چەم
ئێمەت شی جه ياد، ياری بەينەت كەم٣
ئەوەڵ به «ئيخلاس» سەوگەندان وەردت
ئاخر شەرتو بەين بەسەر نەبەردت٤
به عەشقی «باوەيس»، ماڵ جه بێشه كۆ
«واحِدُ القهّار» هيچكەست نازۆ٥
ئوميدەن فەڵەك شێونۆ نازت
نيشۆ وەپای عەرش سەداو ئاوازت٦
زار زار بگێڵی بەسەر چەمەردا
هەرساتێ جه نەو بدەی بەسەردا٧
هەركەس بويەرۆ چەنی بەين بەستەش
گير دۆ چەنی زام «سيا مار» گەستەش٨
«صەيدی» سی جزمەی كەلامش وستەن
بەينش ئەو بەينەن چەنی تۆش بەستەن٩
نازدار، نازەنين، شۆخی ديده مەست١
سا كه جه دۆسی ئێمەت كێشا دەست
چەنی يارێوتەر بەينی تازەت بەست٢
شەرت كەردەكەی وێت نەدارات به چەم
ئێمەت شی جه ياد، ياری بەينەت كەم٣
ئەوەڵ به «ئيخلاس» سەوگەندان وەردت
ئاخر شەرتو بەين بەسەر نەبەردت٤
به عەشقی «باوەيس»، ماڵ جه بێشه كۆ
«واحِدُ القهّار» هيچكەست نازۆ٥
ئوميدەن فەڵەك شێونۆ نازت
نيشۆ وەپای عەرش سەداو ئاوازت٦
زار زار بگێڵی بەسەر چەمەردا
هەرساتێ جه نەو بدەی بەسەردا٧
هەركەس بويەرۆ چەنی بەين بەستەش
گير دۆ چەنی زام «سيا مار» گەستەش٨
«صەيدی» سی جزمەی كەلامش وستەن
بەينش ئەو بەينەن چەنی تۆش بەستەن٩
١. ديده مەست: چاو مەست. شيرين: ناوی يارەكەی «صەيدی»يه. واته:
شيرينی چاو مەست، شيرينی چاو مەست، نازاری، نازەنينی، شۆخی چاو مەست.
٢. جه: له. دۆسی: خۆشەويستی. كێشا دەست: دەستت هەڵگرت.
چەنی: لەگەڵ. واته: تۆ له دۆسی ئێمه دەستت هەڵگرتو لەگەڵ يارێكیترا بەينی تازەت بەستو ئێمەت لەبير نەما.
«تێبينی»: ئەم هۆنراوەيه له كاتێكا وتووه كه «شيرين» له خۆشەويستی «صەيدی» پەشيمان بووەتەوەو شووی به پياوێكیتر كردووه. م. كاردۆخی
٣. وێت: خۆت. چەم: چاو. واته: ئەو شەرتو پەيمانەی خۆت كردت،
هيچ گوێت نەدايەو لەبەر چاوت نەبوو ئێمەت لەبير چووەوه، ئەی ياری بێ وەفای بێ شەرتو بەين! .
٤. واته: يەكەم جار سوێندی دڵسۆزانەت خوارد كه تا سەر لەگەڵما يار
بی، كەچی له ئاخريا ئەم شەرتو پەيمانی خۆته نەبرده سەر. وه لەگەڵ يارێكیترا ڕێك كەوتیو وازت له من هێنا.
٥. واته: منيش ئيتر دۆعا ئەكەمو ئەپاڕێمەوه له خواو ئەڵێم: يەزدان به
عەشقی باوەيسی ماڵ له بێشەكۆ هيچ كەسێكی شيرين لەسەر ئەرزا نەهێڵی. باوەيس: مەبەسی له «وەيس»ه كه خەڵكی هەموو جار ئەچن بۆ زيارەتی گۆڕەكەی.
٦. شێونۆ: بشێوێنێ. نيشۆ وەپای عەرش: بگاته عەرش. واته: ئوميد ئەكەم
كه فەڵەك نازت بشێوێنێو ئەوەنده بگریو زاری بكەی به دەنگی بەرز، هاوارت بگاته عەرش.
«تێبينی»: وا ئەزانم «نەشۆ وەپای عەرش» ڕاستتره، يانێ: هەر بگریو هاوار كەيتو دەنگيشت نەگاته بارەگای خوا. م. كاردۆخی
٧. چەمەر: شێوەيەك بووه ئەوسا كەسێكی گەوره بمردايه جلەكانی وه
هەر شتێكی بووبێ بەستوويانه به وڵاخێكەوەو به بلوێرو زوڕناو دەهۆڵ بۆی گرياون، بەوەيان وتووه «چەمەر». جا «صەيدی» به يارەكەی ئەڵێ: زار زار بگری بەسەر چەمەراو هەموو سەعاتێ بدەی بەسەر خۆتا.
٨. واته: هەركەس دەست لەو ياری خۆيه هەڵگرێ كه بەينی لەگەڵا
بەستووه، خوا بكا «ڕەش مار» بیگەزێو به ئێشو ئازاری ئەو مار گەستنەوه هەر بناڵێنێ.
٩. واته: لەگەڵ ئەوەشا «صەيدی» به 'سیـ٣٠' جزمەی قورئان سوێندی
خواردووه: شەرتو بەينی هەر ئەوەيه كه لەگەڵ تۆدا بەستوويەتیو هەر تۆی خۆش ئەوێ.