شيرين پەيوەندەن، شيرين پەيوەندەن
دوو ئەبرۆی سيات به هەم پەيوەندەن١
دوو شيرازەی قەوس ئۆسای غەيب ژەندەن
هەريەك سەد پەيكان وه جەرگم شەندەن٢
جەو دەستەی زوڵفان حەيران مەندەنان
دامەن يا شا مار، ياخۆ كەمەندەن! ٣
خاڵی جەمينت زوڵفی چين چينت
چوون دانەو دامەن سەيادان تەندەن٤
هەر تارێش سەد تا، پێچ دان وه هەمدا
هەر تارێش سەد دڵ پەنەش پا بەندەن٥
ئەر من شەيداش بيم، نەكەران مەنام
بێ حەد زەريفەن، بێ سامان ڕەندەن٦
باڵات وێنەی سەوڵ سای سەهەندی باخ
شۆخەن، وەش تەرحەن، بەرزەن بوڵەندەن٧
دوو ديدەی سيات فيتنه ئەنگێزەن
سەرمايەی ئەفسوون، هەم جادوو بەندەن٨
خەمزەو لارو لەنج، ديای به نازت
بنچينەی يانەی سەبووريم كەندەن٩
گوفتوگۆی شيرين، كەلامت، ڕازت
شەهدەن، شەكەرەن، نەباتەن، قەندەن١٠
بەهای دانەی خاڵ سەفحەی جەمينت
موڵكی هيندوستان شاری خەجەندەن١١
عومرم شی وەباد تاقێق نەزانام
بێ مەيليت تاكەين؟ جەفات تا چەندەن؟ ١٢
خواجەی ساحێب شەرت چی ڕەنجيانی
مەيلت، مۆبەتت، هيچكام نەمەندەن١٣
كەی جه بەندەگيت سەركێشان «صەيدی»
هەر غوڵامی تۆن هەرتاكه زيندەن١٤
حەڵقەی غوڵاميت مەكەرۆ نه گۆش
بەندەن، پێش واچه، يه كەمتەر بەندەن١٥
دوو ئەبرۆی سيات به هەم پەيوەندەن١
دوو شيرازەی قەوس ئۆسای غەيب ژەندەن
هەريەك سەد پەيكان وه جەرگم شەندەن٢
جەو دەستەی زوڵفان حەيران مەندەنان
دامەن يا شا مار، ياخۆ كەمەندەن! ٣
خاڵی جەمينت زوڵفی چين چينت
چوون دانەو دامەن سەيادان تەندەن٤
هەر تارێش سەد تا، پێچ دان وه هەمدا
هەر تارێش سەد دڵ پەنەش پا بەندەن٥
ئەر من شەيداش بيم، نەكەران مەنام
بێ حەد زەريفەن، بێ سامان ڕەندەن٦
باڵات وێنەی سەوڵ سای سەهەندی باخ
شۆخەن، وەش تەرحەن، بەرزەن بوڵەندەن٧
دوو ديدەی سيات فيتنه ئەنگێزەن
سەرمايەی ئەفسوون، هەم جادوو بەندەن٨
خەمزەو لارو لەنج، ديای به نازت
بنچينەی يانەی سەبووريم كەندەن٩
گوفتوگۆی شيرين، كەلامت، ڕازت
شەهدەن، شەكەرەن، نەباتەن، قەندەن١٠
بەهای دانەی خاڵ سەفحەی جەمينت
موڵكی هيندوستان شاری خەجەندەن١١
عومرم شی وەباد تاقێق نەزانام
بێ مەيليت تاكەين؟ جەفات تا چەندەن؟ ١٢
خواجەی ساحێب شەرت چی ڕەنجيانی
مەيلت، مۆبەتت، هيچكام نەمەندەن١٣
كەی جه بەندەگيت سەركێشان «صەيدی»
هەر غوڵامی تۆن هەرتاكه زيندەن١٤
حەڵقەی غوڵاميت مەكەرۆ نه گۆش
بەندەن، پێش واچه، يه كەمتەر بەندەن١٥
١. ئەبرۆ: برۆ. سيا: ڕەش. پەيوەندەن: بەيەكەوه نووساون. واته: شيرين
هەردوو برۆی ڕەشت پێكەوه نووساونو بەيەكەوه بەستراون. يانێ: شيرين برۆكانت پەيوەستن، ڕەشو جوانيشن
٢. دوو شيرازەی قەوس: كەوانەی برۆ. ژەندەن: بەستويەتی بەيەكەوه.
پەيكان: تير. شەندەن: وەشاندوويەتی برينداری كردووەو داويەتی له جەرگم. واته: تيرو كەوانی برۆت 'سەد' تيری داوه له جەرگمو برينداری كردووه.
٣. حەيران مەندەنان: حەيران ماوم. واته: لەو پەلكو زوڵفانه حەيرانو
سەرسام ماوم، داوه! ؟ يا شا ماره؟ ! ياخۆ كەمەنده؟ ! . كەمەند: هی سۆفیيەكانه ئەيكەنه مليان، بەكاری دێنن لەكاتێكا خەريكی ئادابی دەروێشیو زيكری يەزدانن.
٤. واته: خاڵی كوڵمت، زوڵفی چين چينت، وەكوو دانەو داوه كه
ڕاوچیيەكان دروستيان كردووه، تۆيش بەو دانەو داوه دڵمت گرتوه.
٥. واته: هەر تاڵێكی 'سەد' تای پێچ داوه بەيەكا، وه هەر تاڵێكيش 'سەد'
دڵی پێوه بەستراوه.
٦. نەكەران مەنام: لۆمەم نەكەن. زەريف: جوان. واته: ئەگەر من شەيدای
ئەو زوڵفانه بووم مەنعو لۆمەم نەكەن، چونكی بێ حەد جوانن، وه تا بڵێی دڵ پەسەندو زەريفن.
٧. واته: باڵات به وێنەی سەوڵی شوێنی سێبەری ناو باخانه، له شوێنی
سێبەردا نەمامو دارو درەخت زۆرتر بەرز ئەبێتەوه جوانه: خۆش ڕەنگه، بەرزه بەژنو باڵات بەو جۆرەيه.
٨. واته: دوو چاوی ڕەشی فيتنه هەڵگيرسێنەرت هەموو ئەفسوونو
سيحرو جادويێكيان وا پێوه.
٩. ديای: نواڕين. بنچينه: بناغه. واته: خەمزەت، لارو لەنجەت، به ناز
نواڕينت، بناغەی خانووی سەبرو سەبووری پێشووی منيان له بنا دەرهێناوه.
١٠. واته: قسەو گفتوگۆو كەلامو ڕازت، هەمووی هەنگوێنه، شەكره،
قەنده، نەباته.
١١. بەهای: نرخی. جەمينت: ڕوومەتت. واته: نرخی هيندوستانو شاری
خەجەند تاشقەند هەموويان نرخی دانەی خاڵی سەر ڕوومەتو ڕوخسارته، ئەتوانی بەو خاڵه هەموويان بكڕیو بيان سێنی.
١٢. نەزانام: نەمزانی. تاكەين: هەتا كەيه. واته: عومرم به خۆڕايی ڕۆيشت،
به تەحقيق نەمزانی تاكەی وا بێ مەيلیو جه فات تا چەنده! .
١٣. واته: گەورەیو خاوەن شەرت، بۆ لێمان دڵ زويری، نه مەحەببەتو
خۆشەويستی، نه مەيلی جارانت ماوه لەگەڵمانا.
١٤. واته: كەی له عەبدايەتی تۆ «صەيدی» سەركێشی كردووه، هەر
غوڵامی تۆيەو تا زيندووه له ژيانايه عەبدو بەندەی تۆيه.
١٥. واته: حەڵقەی غوڵاميت ئەكاته گوێی، عەبدو بەندەی تۆيه، خۆی بهكەمترين بەندەی تۆ ئەزانێ، تۆيش هەر وای بزانه.