ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
سەیدی هەورامی دیوانی سەیدی هەورامی
٢٨. سەڵوی باد بەرده...
سەڵوی باد بەرده، سەڵوی باد بەرده
ميحنەت زەدەی دەرد، سەڵوی باد بەرده١

به ناڵەو گريان چوون ئازيز مەرده
پەی چێش ڕێزانی، دەرون بێ دەرده؟ ٢

وات جه ديدەی بەد من پێم نەياوان
خەتای كەس نيەن، جه وێمەن تاوان٣

ڕوێ من مەشغوڵ به قيامم بێ
سەر مەستی باڵای وەش ئەندامم بێ٤

من جه وەشی‏و زەوق، شەماڵ وەپای هەرد
پەی پەی جه قيام بەرگی خەمم بەرد٥

پێسه مەزانام جه ڕووی دونياوه
نەمەردان چوون من هيچكەس به پاوه٦

قەمەر ڕوومەتێ، ديده سيايێ
موژگان نەشتەر ساو، حەيران ديايێ٧

به سافی جەمين وێنەی جامی جەم
باڵا چوون سەرو گوڵ غونچەی ئيرەم٨

به سەد ناز چوون حوور مەخێزۆ به قەست
تا بازاڕی حوسن من بدۆ شكەست٩

خێزا شوعلەی نوور وەختێ هۆرێزا
به خێزياييش ڕەستاخيز خێزا١٠

ديم پێچان نه دەور بەژن‏و باڵای وێش
دارايی‏و قوماش، ئاڵو واڵای وێش١١

باڵا چوون ئاڵای سەرئەفرازی وێش
شێوەو لەنجەو لار، خەمزەو نازی وێش١٢

حەيرانی ئەو بيم من وێم شی جه وير
پی تەور بيم خەمناك، پەژارەو دڵگير١٣

ئەو خەزان سەڵوێ، من پا بەندی گڵ
من كۆگای خەمان، ئەو دەرمانی دڵ١٤

خەيلێ تەماشای باڵای ئەو كەردم
داخی زەريفيش نه دەروون بەردم١٥

ئەوسا چەو دما گرەوام، ناڵام
تا باد بدۆ باد شكستی باڵام١٦

نەبا ئەو باڵا، نەمامی نەوخێز
ياران بوينان من وزان وه بێز١٧

١. سەڵو: سەوڵ. [جۆره گيايێكه] باد بەرده: با بردوو. ميحنەت: مەينەت.
واته: سەوڵی با بردوو مەينەت زەدەی دەرد، سەوڵی با بردوو.
٢. واته: به ناڵەو گريان وەك ئازيز مردوو، بۆچی دڵو دەروونت بەم
دەردانەوه دافەرەقاوه، وا داڕزيويت؟ .
٣. وات: وتی. جه: له. من پێم نەياوان: من پێم نەگەيشتوه. ديدەی بەد:
چاوی پيس. وێم: خۆم. واته: وتی چاوی بەد تەئسيری تێ نەكردوم، كه وام لێ هاتوه خەتای كەس نيه، تاوانی خۆمه.
٤. واته: ڕۆژێك من خەريك بوو بەرز ببمەوه بەژن‏و باڵای جوانی خۆمم
سەير ئەكرد، به جوانی خۆم سەرخۆش بووبووم‏و كەيفم زۆر بوو.
٥. واته: من له خۆشی‏و زەوقا بووم شەماڵی گردەكانيش خۆش خۆش
بەرگی خەميان لێ لائەبردم.
٦. پێسه مەزانام: وام ئەزانی. واته: وام ئەزانی لەم دونيايەدا كەس وەكوو
من جوان نيه كەوا وەك خۆم جوان بێت به پێوه ڕاوەستابێ.
٧. قەمەر، [«قَمَر»: وشەيەكی عەرەبی‏يه به مانا]: مانگ. ديده سيايی: چاو
ڕەشی. موژگان: برژانگ. واته: مانگ ڕوومەتێ، چاو ڕەشێ، برژانگ نەشتەرێ. حەيران سەير كەرێ.
٨. جەم، جەمشيد: پاشايێكی ئێران بووه. واته: له سافی ڕوومەتا وەك
ئاوێنەی جەم، به باڵا وەك سەروی باخی ئيرەم بوو. سەروی بەهەشتەكەی قەومی عاد مەبەسی مانای ئەم ئايەتەيه: «إِرَمَ ذاتِ الْعِمادِ الَّتی لَمْ يُخْلَقْ مِڤلُها فِی الْبِلادِ»
٩. چون: وەك. حوسن: جوانی. بدۆ شكەست: بيشكێنێ. واته: به سەد ناز
وەكوو حۆری هەڵسايەوه تا بازاڕی جوانی بشكێنێ.
١٠. رەستاخيز: حەشر. واته: پرشنگی نوورو ڕووناكی هەستا، كاتێ ئەو
هەڵسايەوه، وه به هەڵسانەوەكەی حەشر بەرپا بوو.
١١. ديم: بينيم. پێچان: پێچاويەتی. وێش: خۆی. واته: بينيم قوماشی
جوان‏و ئاڵو واڵای زۆری لەبەر كردووەو بەژن‏و باڵای خۆيی تێوه پێچاوه، وه خۆی ڕازاندووەتەوه بەو قوماشانه.
١٢. واته: باڵای وەك بەيداخی سەربەرز بوو، به لەنجەو لارو خەمزەو نازی
خۆش شێوەوه ڕاوەستابوو به پێوه.
١٣. وێم شی جه وير: خۆمم لەبير چوەوه. واته: من حەيرانی ئەو بووم‏و
خۆم لەبير چوەوه، بەم جۆره خەمناك‏و پەژارەو دڵگير بووم.
١٤. واته: ئەو سەوڵێ بوو جوان، ئەجوڵا ئەگەڕا، منيش چەقيبوومه ناو
قوڕو گڵ، من كۆگای خەمان بووم، ئەو دەرمانی دڵان بوو.
١٥. زەريفی: جوانی. واته: ماوەيێكی زۆر تەماشای باڵای ئەوم كرد، داخی
جوانی ئەوم برده دڵ.
١٦. جەو دما: لەوه دوا گرەوام: گريام. بدۆ: بدات. واته: ئەوسا پاش ئەوهگريام ناڵام‏و هاوارم كرد تا «با» بێت باڵام بشكێنێ، وردم كاو دام ڕزێنێ.
سەوڵەكه وای وت
١٧. نەبا: نەوەكو. بوينان: چاويان پێ بكەوتايه. واته: نەوەك خەڵقی‏و
ڕەفێقان‏و ياران ئەو باڵا جوانەی ببينن، ئيتر منيان لەبەرچاو بكەوێت، ببێزرێم لەبەر چاويان.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit