ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
دڵ ناڵانشەن، دڵ ناڵانشەن
هامسەران جه دەرد، دڵ ناڵانشەن١

زويريش جه تاو خەياڵانشەن
ئارەزوی تەواف عەوداڵانشەن٢

جه دووری ياران بێ قەراريمەن
واوەيلاوو حەشر، شين‏و زاريمەن٣

ئارەزووم كەردەن چوون قەديم ساڵان
بشوون پەی تەواف بارگەی «عەوداڵان»٤

به دڵەی غەمناك نامرادەوه
به دەرون غەمبار خەم به بادەوه٥

فەسڵی گوڵ گەشتەن، وادەی گوڵانەن
عەترشان دەوای دەردی دڵانەن٦

ئێمەو دڵ هەردوو، به زاری‏و لاڵان
با بشمێ وه سەير بارگەی عەوداڵان٧

پەی ديدارشان گەرمی تاسەمەن
سەر زەمين گرتەن، دووی هەناسەمەن٨

«پير ڕۆستەم» وێران، كەس نيەن تێشدا
وێرانيش مەدۆ جەرگم به نێشدا٩

«شەوبۆ»ش نيلی پۆش، خەمگين ديارەن
«چنوور»ش پەشێو، چوون زوڵفی يارەن١٠

سەربەرزان، هەردان، عەوداڵان تارەن
سەيرش پەی ياران چوون ژەهری مارەن١١

با به دۆعای خەير ياران كەرمێ شاد
خاسی عەوداڵان باوەرمێ وەياد١٢

هەر هەفت عەوداڵان بگێرمێ دامان
بەڵكم بياوان ياران وەلامان١٣

يا هەفت عەوداڵان دڵ پاكی دڵ ساف
نامتان مەشهوورەن جه قاف تا به قاف١٤

ساكنانی غار، كۆی بەرزو بوڵەند
دۆعا مەقبوڵان بارگەی خوداوەند١٥

وه بەرزی ئەو كۆ بەرز بۆ پايەتان
به دايم پەيمان مەنۆ سايەتان١٦

«صەيدی» شەرتش بۆ چوون وەفا داران
بەيۆ پەی تەواف بارگەی عەوداڵان١٧

١. دڵ ناڵانشەن: دڵ ناڵه ناڵيەتی. هامسەران: ڕەفێقان. واته: دڵم ناڵه
ناڵيەتی، هاوڕێيان ڕەفێقان دڵم دەردو ئازاريەتی، وا ناڵه ناڵيەتی.
٢. عەوداڵان: كێوێكی بەرزه له هەورامان، گۆڕی 'حەوت' پياو چاكی
خوا پەرستی لێيه. واته: دڵم زويرو عاجزه، چونكه خەياڵاتی زۆره، دڵم ئارەزووی زيارەتی عەوداڵان ئەكات.
٣. واته: له دووری ياران بێ قەرارم، بۆيه واوەيلاو حەشرو شين‏و زاريمه.
٤. واته: ئارەزووم كردووه وەكوو ساڵانی پێشوو بچم بۆ زيارەتی گۆڕیعەوداڵان. كێوی عەوداڵان به ناوی ٧ عەوداڵی خوا پەرستەوه ناو نراوه.
٥. واته: به دڵێكی خەمباری نامرادەوه، به دڵ خەمباری‏و باری
خەمی‏يەوه بچم بۆ «عەبداڵان» وەكوو ساڵانی پێشوو.
٦. واته: فەسڵی گوڵانه، كاتی گەشته، وادەی دەرهاتنی گوڵه. بۆن‏و عەتری
ئەو گوڵانه دەرمانی دەردی دڵانه.
٧. بشمێ: بچين. [ماناكەی لەگەڵ هەڵبەستی دوايدا دێت].
٨. دوو: دووكەڵ. واته: با من‏و دڵ هەردوكمان به زاری‏و شين‏و پاڕانەوه
بچين بۆ سەيران بۆ بارەگای عەوداڵان، بۆ بينينی ئەوانه زۆر ئارەزوومەندم، دوكەڵی هەناسەی منه دونيای داگرتووه.
٩. پير ڕۆستەم: شاخێكی بەرزه له هەورامان، جێی سەيران‏و خۆشی‏يه.
واته: ئەو پير ڕۆستەمه ئێستاكه وێرانەو كەسی تيا نيه، وێرانيەكەی جەرگم ئەبڕێت.
١٠. واته: شەوبۆی پير ڕۆستەم شين‏و خومی‏يه، به خەمگين ئەبينرێت،
چنوورەكەشی تێك چووەو پەشێوه وەك زوڵفی يار لەكاتی ژاكاوی‏يا، وای لێ هاتووه.
١١. واته: جێگا بەرزەكان، هەردەكان، عەوداڵان، به جوانی دەرناكەون،
تاريكن، سەير كردنيان وەكوو ژاری ماری لێ هاتووه.
١٢. واته: با يادی هاوڕێيان‏و ياران بكەينەوەو دۆعای خەيريان بۆ بكەين،
بۆ دڵشادی‏يان پياو چاكەكانی عەوداڵان ياد بكەينەوەو لێيان بپاڕينەوه.
١٣. بگێرمێ: بگرين. دامان: داوێن. بەڵكم: بەڵكو. بياوان: بگەن. واته: با
داوێنی هەر 'حەوت' عەوداڵان بگرين بەڵكو ياران بێن بۆلامان.
١٤. واته: ئەی 'حەوت' عەوداڵانی دڵ پاكی دڵ ساف، ناوتان بەناوبانگه
له قافدا. (جاران وايان زانيوه كێوی «قاف» دەوری هەموو دونيای داوه، وه گەورەترين كێوه له دونيادا)
١٥. واته: دانيشتوانی ئەشكەوت لەو جێ بەرزه، ئێوه دۆعاتان لای يەزدان
گيرايه.
١٦. واته: به بەرزی ئەو شاخه پايەتان بەرز بێ، به دايم سێبەرتان بۆمان
بمێنێ.
١٧. واته: صەيدی، بڕيارو شەرتی بێ وەكوو وەفاداران بێت بۆ تەواف‏و
زيارەتی بارەگای عەوداڵان.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit