ئاڵەکۆک

سەیدی هەورامی add_a_photo
دەنگی يار مەيۆ، دەنگی يار مەيۆ
هەی داد، هەی بيداد، دەنگی يار مەيۆ١

سەدای ناڵەو ئاخ دەردەدار مەيۆ
دەنگی ناڵينش، پڕ زگار مەيۆ٢

ئێشەو كەيفی من چوون هەر شەو نيەن
ئەو ديدەی مەستش، جۆيای خەو نيەن٣

ئێش ديدەشەن، ديدەم بێ كەيفەن
ديدەی بەد ئێشۆ، ديدەی يار حەيفەن٤

يا موعجيزەی دەست مەسيحای «مريەم»
ئێشی ديدەی يار ئێشەو ببۆ كەم٥

جەو ساوه ياران، ديدەی يار ئێشان...
جه لای خواوه ئێشش من كێشان٦

«شيرين» مەناڵۆ، ئێشی چاوشەن
«صەيدی» نه ڕۆ خورد، نه شەو خاوشەن٧

١. مەيۆ: دێت. واته: دەنگی يار دێت، دەنگی يار دێت، هەی هاوار، هەی
داد، دەنگی يار دێت.
٢. سەدای: دەنگی. دەردەدار: نەخۆش. پڕوزگار: به كزی‏يەوه. واته:
دەنگی ئاخ‏و ناڵەی دەردەدار دێت، دەنگی ناڵينەكەی به كزی‏و كەساسی‏يەوه دێته گوێم.
٣. ئێشەو: ئەمشەو. نيەن: نيه. ديده: چاو. واته: ئەمشەو كەيفی من وەكوو
جاران نيه، چونكی چاوی مەستی يار خەوی لێ هەراسان بووه.
٤. واته: ئەو چاو ئێشەيەتی، منيش خۆم بێ كەيفم‏و چاويشم وەكوو
جاران نيه، با چاوی «بەد» ئێش بكات، چونكی حەيفه چاوی «يار» ئێش بكات.
«تێبينی»: «صەيدی» ئەم هەڵبەستەی كاتێ داناوه كه يارەكەی چاوئێشەی بووه، ماڵی «صەيدی»ش له نزيكيانەوه بووه، گوێی له دەنگ‏و هاواری يارەكەيەوه بووه كه به گلی چاو ئێشەوه تلاوەتەوه.
٥. واته: ئەپاڕێمەوه لێت ئەی يەزدان، كه به موعجيزەی خۆت كه چۆن
«مەريەم» «عيسا»ی بوو، وه به موعجيزەی دەستی «عيسا» ئەمشەو ئێشی چاوی يارم كەم بێ.
٦. جەو ساوه: لەو وەختەوه. ياران: ڕەفێقان. جەلای: لەلای. واته: ڕەفێقان
لەو ساوه كه يارم تووشی چاو ئێشه بووه ئێش‏و ئازاری ئەويش من كێشاومه.
٧. شيرين؛ ياری خۆشەويستم ئەناڵێنێ چاوی گل ئەكات، «صەيدی»ش
لەبەر ئەوه نه ڕۆژ خواردنی هەيه، نه شەو خەوی هەيه، خەوو خۆراكی لێ حەرام بووه.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit